شبكة لالش الاعلامية

جلكێن نوو بێ شوشتن لبەر نەکەن

جلكێن نوو بێ شوشتن لبەر نەکەن

رووداو-سلێمانی

بەشێک لە خەڵکی وایدەبینن ئەو جلوبەرگەی بە تازەیی دەیکڕن، پێویست بە شوشتن ناکات و خاوێنە، بەڵام پزیشکەکان زیاتر لە هۆکارێک دەبیننەوە بۆ ئەوەی جلە نوێیەکانیشت بشۆی.

دۆناڵد بیڵسیتۆ، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی پێست لە نێوەندی پزیشکیی زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکا، دەڵێ ئەو جلوبەرگەی نوێیە و دەیکڕی، دەبێ سەرەتا بیشۆی، ئەوسا لەبەری بکەی.

پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی پێست دەڵێ دوور نییە لە جلوبەرگی نوێی نەشۆردراوەوە تووشی چەندین گرفتی پێست ببی، لەوانە؛ هەستەوەری، گەڕی و کەڕووی پێست.

بێڵتیسۆ دەڵێ ئەوکەسەی جلوبەرگێکی نوێ دەکڕێت، نازانێ رابردووی ئەو جلوبەرگە چۆنە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ کراوە. هەروەک دەڵێ بەشێک لەو جلانە لەلایەن چەندین کەسەوە تاقیکراونەتەوە و دوور نییە بەشێک لەوانەی تاقییانکردووەتوە، نەخۆشی پێستیان هەبووبێ.

لیندسی بۆردۆن، پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست لە هەمان نێوەند، دەڵێ لەکاتی بارکردندا، جۆرەها ماددەی پارێزەر دەڕژێندرێن بەسەر جلەکاندا تاکو لە بۆگەنکردن و خراپبوون بیانپارێزن، ئەو ماددانە ئەگەر بەر پێست بکەون، زیانبەخشن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژیان ل 70 پلا ژێر سفردا.. ئاستەنگیێن ئاكنجيێن گوندەكێ رووسى

Lalish Duhok

ساخله‌مییا داوی كه‌ركه‌ده‌نێ نێر یێ جیهانێ تێكچوو

Lalish Duhok

بۆچی زۆربه‌يا زه‌لامان دترسن سه‌ره‌دانا نۆژدارى بكن؟

Lalish Duhok