شبكة لالش الاعلامية

چ ده‌مه‌كى مۆمی ناڤ گوهى لاده‌ين؟

چ ده‌مه‌كى مۆمی ناڤ گوهى لاده‌ين؟

رووداو-سلێمانی

بەشێک لە خەڵکی زوو زوو بە گوێ پاککەرەوە مۆمی نێو گوێیەکانیان دەردەهێنن، چونکە بەلای ئەوانەوە هەم ناخاوێنەوە و هەم دیمەنێکی نەشیاوی هەیە، بەڵام پزیشکان لەگەڵ ئەم نەریتەدا هاوڕا نین.

شتیڤن کنۆپکە، پزیشکی قوڕگ و لووت و گوێ، بە (ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵنانی) گوتووە کە مۆم (واکس)ی نێو گوێ گرنگییەکی گەورەی هەیە، چونکە کەناڵی بیستن دەپارێزێ و تەنەبێگانەکان دەکاتەدەرێ و ناهێڵێ بگەنە بەشەکانی نێوەوەی گوێ.

هۆشداریش دەدات کە نابێ بە گوێ پاککەرەوە ئەم مۆمە دەربهێنرێ، چونکە هەندێکجار گوێ پاککەرەوەکە پاڵی مۆمەکە دەنێ بۆ ناوەوە و نزیک پەردەی گوێ، ئەوەش لەمپەر بۆ لەرینەوە دەنگییەکانی پەردەی گوێ درووستدەکات و کوالێتیی پرۆسەی بیستن دادەبەزێنێت.

لە بری ئەوە، پزیشکە ئەڵمانییەکە رێنماییدەدات کە لەپاش خۆشوشتن بە خاولی بەشی دەرەوەی گوێیەکان خاوێنبکرێنەوە.

تەنیا حاڵەت کە پێویستی بە دەرهێنانی واکسی نێو گوێیە، ئەوەیە ئەو واکسە ببێتەهۆی گیرانی گوێ، لەو بارەشدا دەبێت پزیشک خاوێنی بکاتەوە، نەوەک بە گوێ پاککەرەوە هەوڵی دەرهێنانی بدرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بڤان ڕێکاران پێستی ملێ خۆ سپی بکە

Lalish Duhok

پێنج تشتێن شاش دناڤبه‌را هه‌ڤژينان دا

Lalish Duhok

دەمێ کچ بتنێ دمیننە د مال دا تەماشەی ڤان سایتان دكه‌ن

Lalish Duhok