شبكة لالش الاعلامية

ئەو نەخۆشیێن زێده‌تر تووشی خانمان دبن

ئەو نەخۆشیێن زێده‌تر تووشی خانمان دبن

باخچه‌:
بەشێوەیەکی گشتی لەرووی زانستیەوە هەندێک نەخۆشی هەیە، بەبەراورد بە پیاوان زیاتر تووشی خانمان دەبێت، هەربۆیە باشترە پێش وەخت ئاگاداری خۆی بێت و پارێز بکات.

1-پوکانەوەی ئێسک
بەگوێرەوەی توێژینەوە پزیشکیەکان بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لەناو خانماندا بەشێوەیەکی بەرچاو باوە، کە بەنەخۆشیەکی بێدەنگ ناسراوە و یەکەم نیشانەی بوونی ئازارە لە ئێسکەکاندا یان شکانی لەناکاو.

باشترە خانمان بەتایبەت کاتێک بەرەو پیری دەچن، زیاتر بایەخ بە خواردنی کالسیۆم بدەن.

2-سەرئێشە
خانمان زیاتر لە پیاوان تووشی سەرئێشە دەبن، بەتایبەت لە تەمەنی هەرزەکاری بەدواوە، ئەویش بوونی ئازارە لە بەشی راست و چەپی سەر کاتێک لە خەو هەڵدەستن، رەنگە هەندێکجار پێویست بە پزیشک بکات.

3-ئازاری پشت
بەگشتی هەردوو رەگەز تووشی دەبن، بەڵام خانمان زیاتر بەهۆی سروشتی جەستەی خۆیانەوە، وەک بوونی سوڕی مانگانە و دووگیان بوون و منداڵبوون.

4-خەمۆکی و پەستانی دەروونی
ئەمە جۆرێکە لە نەخۆشیە دەروونیەکان کە زیاتر خانمان تووشی دەبن، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان یان ماندووبوونی مێشکیان، کە رەنگە هەندێکجار پێویست بە پزیشک بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترومبێلا تایبه‌تا پوتن تووشی روودانا هاتووچونێ دبت

Lalish Duhok

گرنگيا نڤستنێ بۆ مرۆڤان ؟

Lalish Duhok

ژبه‌ر ڤان ل دووڤ ژنێن قەلەودا بگەرێن

Lalish Duhok