شبكة لالش الاعلامية

نەخۆشيا سێلفی به‌لاڤ بوويه‌ 

نەخۆشيا سێلفی به‌لاڤ بوويه‌ 
SNN:

گرتنی وێنەی سێلفی بۆتە نەخۆشی لە ئێستادا و گەنجان و ھەرزەکارەکانی بەشێوەیەکی سەرسورھێنەر سەرقاڵ کردووە.
توێژینەوەکان بەردەوامن لەسەرتاقیکردنەوەکانیان دەربارەی نەخۆشی سێلفی کە بڵاوبۆتەوە و باس لەوە دەکەن ئەوکەسانەی بەردەوام وێنەی سێلفی خۆیان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دادەنێن کەسانێکی ناخ بەتاڵ و بێ مانان.
ھەندێک لە ھەرزەکارەکان و گەنجانی نەوەی نوێ بۆ ڕیکلام کردن بۆ خۆیان ڕۆژانە ئەم وێنانە دادەنێن لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، توێژەرێکی بواری سایکۆلۆجی بەناوی “ھیتەر ئۆلسێن” دەڵێت ھەرزەکارەکان زۆربەی کات لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکیدا دەژین بۆیە بەم وێنە سێلفیانە کە کۆمەڵێک فلتەری تێدایە کەسەکە جوان دەردەخات دڵی خۆیان خۆش دەکەن و پاش ماوەیەک ئالوودە دەبن لەسەری.
ڕێکخراوی سایکۆلۆجی ئەمەریکی باس لە نەخۆشیەکی نوێ دەکات کە سێلفیە و ئەم حاڵەتەیان بەنەخۆشیەکی نوێی مێشک دەست نیشان کرد و دەڵێن ئەو کەسانەی بەردەوام ئەم وێنانە دەگرن مەبەستیان بەدەست ھێنانی سەرنجی چواردەورە و متمانەیان بەخۆیان نیە.
پزیشکێکی دیکە بەناوی “ئیلانێ دوچارم” دەڵێت وێنەی سێلفی خۆی بەتەنیا کێشەکە نیە بەڵکو وەک قومار و کحول بۆتە ئالوودەبوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤه‌خوارنێن زيان به‌خش زيانێن مه‌زن دگه‌هينه‌ له‌شێ مرۆڤى 

Lalish Duhok

28 سال ده‌رباز دبن ل سه‌ر وه‌غه‌ركرنا محه‌مه‌د شێخۆی

Lalish Duhok

بونه‌وه‌رێن ئاسمانى ل سه‌ر ئه‌ردى هه‌ينه‌

Lalish Duhok