سەیران و گەشت هۆكاره‌كى دلخۆشن بۆ مرۆڤى
رووداو- هەولێر
لەگەڵ هاتنی نەورۆز لە كوردستان رۆژی ئاهەنگ و چوونە قووڵایی سرووشتە و هەمووان بە گوێگرتن لە گۆرانی ئامڕۆژی ساڵی تازەیە خۆشحاڵی دەردەبڕن، ئەوەش لە زانستی پزیشكیدا بۆ بەهێزكردنەوەی لایەنی دەروونیی مرۆڤ و رەواندنەوەی گوشاری دەروونیی گرنگە.
پسپۆڕێكی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت ژیانی ئاڵۆز و مەشخوڵی خەڵکی کە جیاكەرەوەی ژیانی ئاڵۆزی سەردەمی ئێستایە، هۆكارێكی زیادبوونی چەندین نەخۆشیی دەەروونیی و جەستەییە.
خۆشحاڵی، کە جیاکەرەوەی رێورەسمەکانی نەورۆزە، هه‌ستێكه له ئه‌نجامی خه‌ڵات وه‌رگرتنێكی جه‌سته‌یی یان مه‌عنه‌وی درووستده‌بێت. له نەورۆزیشدا به‌شێوه‌ی جیاواز ئه‌وه رووده‌دات، کە دەکرێت بەهۆی ئاگری نەورۆز و دیمەنی ئاهەنگەکانی نەورۆز كه تایبه‌ته و له رۆژانی دیكه جیاوازه و بۆ دەروون ئەرێنییە، یان بەهۆی تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی لەکاتی سەیران و ئاهەنگەکان کە هەمدیسان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه دیداری هاوڕێیان و كه‌سه نزیكه‌كان، له‌لایه‌ن مێشكه‌وه خه‌ڵات وه‌رگرتنێكی مه‌عنه‌وییه و خۆشحاڵی درووستده‌كات.
وەک پزیشكان باسیدەکەن پیاسە و پیادەڕەوی سەرشەقام و دەشتودەر، چەندە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، هاوکات رێگەیەکی ئارامکردنەوەی دەروونن، بەجۆرێك چه‌ندین توێژینه‌وه سه‌لماندوویانه به پێچه‌وانه‌ی دانیشتن و ژیانی رۆتینییه‌وه، چالاكی جه‌سته‌یی و جموجوڵ ده‌بێته‌هۆی ده‌ردانی ره‌گه‌زه كیمیاییه دڵخۆشكه‌ره‌كان له مێشك و ده‌ماره‌كاندا.
له نەورۆز ئه‌و سێ میكانیزمه و هی دیكه‌ش ده‌بنه‌هۆی خۆشحاڵی، به‌ڵام ئایا له‌كاتی خۆشحاڵی چی له جه‌سته‌مان رووده‌دات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
