شبكة لالش الاعلامية

چەند رێنما بۆ سەیرانه‌كا ساخله‌م  

چەند رێنما بۆ سەیرانه‌كا ساخله‌م  
رووداو – هەولێر

وەرزی بەهار لە كوردستان وەرزی گەشت و سەیرانە، ئەوەش بۆ بەهێزكردنەوەی لایەنی دەروونیی مرۆڤ و رەواندنەوەی گوشاری دەروونی زۆر گرنگە. بەو پێیەی گوشاری دەروونی جیاكەرەوەی ژیانی ئاڵۆزی سەردەمی ئێستایە و هۆكارێكی زیادبوونی چەندین نەخۆشیی دەروونی و جەستەییە، بەشداریكردن لە رێوڕەسمەكانی نەورۆز و شادی، كارێكی باش و ئەرێنییە. خۆ ئەگەر هەندێك نەریتی سادە بۆ سەیرانەكەمان زیاد بكەین، ئەوە لە چەندین سوودی جەستەییش بەهرەمەند دەبین كە ئەمانە هەندێكیانن:

1- پیادەڕۆیی بكە بە نەریت

كاتێك بۆ گەشت و سەیران دەچنە دەرەوەی شار، باشترە زۆرترین كات بەپێ بجووڵێن و لە چالاكیی جەستەییدا بن، تاكو هەم وزەی زیادەی جەستەتان بسووتێنن و دڵ و سییەكانتان چالاك بكەن و هەم لە زۆرترین هەوای خاوێنی ناوچە سرووشتییەكانیش بەهرەمەند بن. ئەمە دەبێتە وەرزشێكی ئەیرۆبیك و بۆ كارایی دڵ و سییەكان بەسوودە.

2- خواردنی بەسوود

لە گەشتی بەهارەدا دەكرێ لەبری خواردنی قورس و چەوری و شیرینیی دەستكردی سەردەمی ئێستا، بگەڕێنەوە بۆ خۆراكە كوردییە رووەكییە رەسەنەكان، بەوەش كەشێكی تەندروستانەتر دروستدەكەن. بۆ نموونە لە بری نوقڵ و لوقم و پاقلاوە و هاوشێوەكانیان، رووبكەنە خواردنی هەنجیر و تووی وشك و مێوژ و هاوشێوەكانیان.

3- دژەخۆرتان بیرنەچێ

ماوەیەكی زۆرە لەنێو ماڵەكانمانین و پێستمان ناسك بووەتەوە، بۆیە بەركەوتنی خۆری سەرەتای بەهار بە ئاسانی پێست دەسووتێنێتەوە و تووشی ژاكان و وشكبوونەوەی دەكات، بەتایبەت كە روودەكەینە بەرزاییەكان و خۆر راستەوخۆ لێمان دەدات. بۆیە بەكارهێنانی دژەخۆر بۆ رۆژانی گەشت و سەیران گرنگییەكی تایبەتی هەیە و نابێ لەبیر بكرێ. هەروەك گرنگە جلوبەرگی ئەوتۆ بەكاربهێنین كە زۆرترین رووبەری پێستمان دابپۆشێ و لە تیشكی هەتاو بیپارێزێ. تیشكی هەتاو دوو جۆر شەبەنگی سەروو وەنەوشەیی تێدایە، یەكێكیان پێست دەسووتێنێتەوە و دەیژاكێنێ، یەكێكی دیكەش تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات، بۆیە خۆپارێزی لەزۆر بەركەوتنی تیشكی خۆر رێكارێكی تەندروستانەی سەیرانەكانی بەهارە.

4- لێخوڕینی دروست

هەڵە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل كارەساتی لێدەكەوێتەوە، بۆیە هەوڵ بدەن بەپێی رێنمایی هاتوچۆ ئۆتۆمبێل لێبخوڕن. لە نزیك شوێنی راوەستاندنی ئۆتۆمبێلەكانتان سفرە مەڕازێننەوە بۆئەوەی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكان، هەوای خاوێنی سرووشتتان لێ نەشێوێنێ. تاوەكو زۆریش پێویست نەبێ ئۆتۆمۆبێل بەكارمەهێنن و پشت بە پیادەڕۆیی ببەستن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باژێره‌كى پێنج هه‌زار سالى لژێر گونده‌كێ سنوورێ كۆیه‌ هه‌یه‌

Lalish Duhok

ئارمانجا ریال مەدرید پشتى ڤه‌گوهاستنا چوامینی

Lalish Duhok

فراوله‌ رێگريێ ل شێرپه‌نجا مه‌مكى دكت

Lalish Duhok