زانایه‌ك: ژیان و مرن ته‌نها خه‌یالا مرۆڤى يه
وشه:
زانایه‌كی زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕاستیی ژیان و مردنی مرۆڤه‌وه ئه‌نجام دا، له دواییدا چه‌ند نهێنییه‌كی سه‌یری له‌باره‌ی مردنه‌وه بۆ ده‌ركه‌وت.
ڕۆبێرت لانتس پڕۆفیسۆر و زانا له زانكۆی ویك فۆرسكی ئه‌مه‌ریكی، چه‌ند نهێنییه‌كی له‌سه‌ر مردن ئاشكرا كرد، له پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت كه مرۆڤ دوای ئه‌م ژیانه نامرێت، به‌ڵكو ژیانه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و دنیایه‌ی تر.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیشدا بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی هاوواتان له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی ”ناوه‌ندی ژیانه‌وه”ی جیهانی كه ده‌ڵێن: “مردن ته‌نیا خه‌یاڵێكی ناو مێشكی خۆمانه، ته‌نانه‌ت ژیان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه ڕوو ده‌ده‌ن خه‌یاڵن، چونكه هه‌موو شتێك له خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه”.
ئه‌و زانایه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی مرۆڤ كاتێك ده‌مرێت، توانا و هۆشه‌كانی له‌م دنیایه‌دا ده‌وه‌ستێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ دنیایه‌كی تر كه پێی ده‌گوترێت مردن.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی زاناكه هیچ دوور نییه له بیركردنه‌وه‌ی زاناكانی پێشوو وه‌ك ستیڤن هۆكینگ و ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین، له‌به‌رئه‌وه لای زۆر له خه‌ڵكی ئه‌م توێژینه‌وه باوه‌ڕ پێكراوه.
سه‌رچاوه_ به‌غداد ئه‌لیه‌وم
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
