زێدهتر ژ 200 جاران مارى پێڤهدايه و نهمريه
خەندان-
تیم فریدین لەماوەی 17 ساڵدا، زیاتر لە 200 جار مار پێوەیداوە، بەڵام نەمردووە و دەیەوێت مرۆڤایەتی رزگاربکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بەریتانیا، پیاوێکی ئەمەریکی تەمەن 39 ساڵ بەناوی تیم فریدین کە دەرچووی ئامادەییە، لەپێناو رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە مارە ژەهراوییەکان، قوربانی بە ژیانی خۆی دەدات، چونکە سەرقاڵی دروستکردنی دەرمانێکە بۆ ئەوەی بەرگری لەش مرۆڤ دژی ژەهری مارەکان بەهێزبکات.
ئەم پیاوە ماوەی 17 ساڵە سەرقاڵی ئەم کارەیە، لەناو مارەکاندا ژیان بەسەردەبات، تەنانەت خودی خۆی وادەکات مارەکان جەستەی بگەزن، بۆ ئەوەی تاقیبکاتەوە و بزانێت ئەو دەرمانەی دروستیکردوو بەناوی “ڤاکسین”، تا چەند کاریگەری هەیە.
بەپێی زانیارییەکان دوو جار ماری کوبراو پێوەیداوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم تەندروستی تێکچووە، دواتر ئاسایی بووەتەوە.
ناوبراو بەهۆی ئالوودەبوونی بەم کارەوە، لە ساڵی 2016 هاوسەرەکەی لێی جیادەبێتەوە، سەرەڕای 20 ساڵ پێکەوە ژیان، بەڵام تیم بەردەوامە و دەیەوێت پەرە بە کارەکەی بدات و لەگەڵ پسپۆڕێکی ئەکادیمی بدوێت، بۆ ئەوەی بتوانێت جیهانی مرۆڤایەتی لە مەترسی مارەکانی رزگاربکات، بەو ڤاکسینەی دروستی دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
