شبكة لالش الاعلامية

لڤێ گزيرتێ زه‌لام قەدەغەنە

لڤێ گزيرتێ زه‌لام قەدەغەنە

K24 – هه‌ولێر:

لە دوورگەیەکی هەرێمی ڕازبۆرگ کە دەکەوێتە سەر دەریای باڵتیک لە وڵاتی فینلەندا، تەنها ژنان بۆیان هەیە سەردانی بکەن ئەمەش دوای ئەوەی ژنە بازرگانێک ئەو دوورگەیەی کڕیەوە.

کریستینا رۆس، بازرگان و دامەزرێنەی رێکراوی (سوپەرشی) تایبەت بە خانمان، بە بەهای 45 ملیۆن دۆلار دوورگەی بە رووبەری هەشت دۆنم و نیو کڕیوە .

ڕێکخراوەکەی کریستین لە شەش هەزار ئەندام پێکهاتووە و تەنها ئەوان و خانمانی گەشتیار بۆیان هەیە بۆ بەسەربردنی کات سەردانی ئەو دوورگەیە بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئەلیکترۆنی ( بێزنس ئینسایدەر) کریستین پارەیەکی زۆری لەو دوورگەیە خەرج کردوە و ئامانجیشی ئەوەیە: “ژنان بتوانن بە تەنها کاتەکانیان بە وەرزش و یاری و خواردنی تەندروست و تەنهایی وەک خوشک بەسەر ببەن”.

دوورگەکە لە مانگی تەمووزەوە بۆ ماوەی 12 هەفتە بەڕووی ژنانی گەشتیاردا دەکرێتەوە و لە چەندین کابینەی گەشتیاری پێکهاتووه‌و له‌ توانایدایه‌ میوانداری شەش هەزار گەشتیار بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان دێ زانی كێشاته‌ ساخله‌مه‌  

Lalish Duhok

چۆن دەزانی دڵت لە مەترسیدایە؟

Lalish Duhok

باشترین ده‌مێ وەرزشێ بۆ کێمكرنا كێشێ

Lalish Duhok