10 رێنما بۆ كێمكرنا ئارەزۆيا خوارنا شەكرێ
رووداو -سلێمانی
ژیانی پڕ سەرقاڵی و ماندوویی ئێستا پاڵنەرێكی سەرەكییە بۆ خواردنی سووكەژەمی شیرینی وەكوو بسكویت و شەربەت و هاوشێوەكانیان. خواردنی زیاد لە پێویستی شەكر و شیرینیی دەستكرد، لە پشت ژمارەیەكی زۆر لە گرفتە تەندروستییەكانی مرۆڤی ئەمڕۆیە كە دیارترینیان قەڵەوییە.
ئەمەی خوارەوە چەند رێنماییەكە بۆ ئەوەی بەسەر ئەو حەزە كتوپڕەدا بۆ خواردنی شیرینیی دەستكرد زاڵ ببی:
1- سركەی سێو بخۆ:
كەوچكێك یان دوو كەوچك سركەی سێو بكە نێو پەرداخێكی گەورە لە ئاو و بیخۆرەوە، ئەو رۆژە ئەو حەزە زۆرەت بۆ خواردنی شیرینی نامێنێ.
2- كاتی ژەمەكانت دیاریكراو بن:
سێ ژەمی سەرەكی و دوو سووكەژەمی سرووشتی و بچووك لە كاتە دیاریكراوەكاندا وادەكەن ئاستی شەكر جێگیر بمێنێتەوە و پەنا نەبەیتە بەر خواردنی شیرینی.
3- بەیانیان میوە بخۆ:
ئەگەر دوانیوەڕۆ و ئێواران میوە بخورێ، ئەوە حەزی شەكر خواردن بەگیرت دێنێ، كەچی بەیانیان بیخۆ بە پێچەوانەوە، كەمتر حەز لە شەكر دەكەی.
4- شەربەتی سرووشتیی لیمۆ:
رۆژانە خواردنی دوو كەوچك شەربەتی لیمۆ، ناهێڵێ شەكرت بە خێرایی بەرزببێتەوە، جێگیریی شەكری خوێنیش وادەكات كەمتر ئارەزووی شەكر خواردن بكەی.
5- پڕۆتین زۆر بخۆ:
ئەگەر رێژەی پڕۆتین لە ژەمەكاندا زۆر بێ، ئەوە كەمتر ئارەزووت دەچێتە سەر خواردنی شەكر.
6- مەگنیسیۆم زۆر بخۆ:
مەگنیسیۆم شەكری خوێن رێكدەخات و حەزی خواردنی شەكر كەم دەكاتەوە. سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی مەگنیسیۆم بریتین لە: بادام، فاسۆلیای رەش، گازۆ و سپێناخ.
7- ریشاڵی خۆراكی زۆرتر بخۆ:
ریشاڵە خۆراكییەكان بە تەنیا یارمەتی هەرسكردنی خۆراك نادەن، بەڵكو هەستی تێری دەبەخشن لە نێوان ژەمەكاندا، ئەوەش حەزی خواردنی شیرینی ناهێڵێ.
8- گوشاری دەروون كەم بكەوە:
هەندێكجار حەزی خواردنی شەكر و شیرینی هیچ نییە جگە لە كاردانەوەی جەستە بۆ گوشاری دەروونی، بۆیە گرنگە رێگای خۆت هەبێ بۆ ئارامكردنەوەی دەروون، هەر لە وەرزش، تاوەكو یۆگا و سرووتی ئایینی و خوێندنەوە یان هەر چالاكییەكی چێژبەخش و پشووپێدەر.
9- سووكەژەمێكی عەسرانە:
گرنگە هەم بۆ رێكخستنی شەكری خوێن و هەم بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی زۆرخۆریی ئێواران، سووكەژەمەكە با زیاتر لە پرۆتین و چەوریی سوودبەخش پێكهاتبێ، وەكوو چەرەس، نەوەك ژەمێكی شیرین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
