شبكة لالش الاعلامية

دژى رۆژێ کاریگەرترین پيستى ژ تیشکا رۆژێ دپارێزت

دژى رۆژێ کاریگەرترین پيستى ژ تیشکا رۆژێ دپارێزت

رووداو- هەولێر

پسپۆڕێكی نەخۆشییەکانی پێست لە باشووری کوردستان دەڵێت تاکە رێگەی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تیشكی خۆر لەسەر پێست، بەکارهێنانی دژەخۆرە.

د. شاخەوان محەممەد ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە سلێمانی دەڵێت کاتێك کەسێك دژەخۆری پێویست بەکاردەهێنێت، مەترسیی نەخۆشییەکانی پێست لەسەری کەمدەبنەوە، چونکە تیشكەکانی خۆر کەمتر دەتوانن بچنە نێو پێست و نیشانەکانی وەک سووتان، پەڵەی پێست و چرچولۆچی دروسبکەن.

پسپۆڕە کوردەکەی نەخۆشییەکانی پێست لە سلێمانی دەڵێت دژەخۆر چەندین جۆری جیاوازییان هەیە، بەڵام باشترینیان ئەوەیە کە فاکتەری پاراستنی پێست SPFی بەرزبێت، بەمەش رێگە لەزۆرترین تیشكەکانی خۆر دەگرێت و مەترسییەکان لەسەر پێست کەمدەکاتەوە.

د. شاخەوان محەممەد ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە سلێمانی دەڵێت لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما تیشکی خۆر کاریگەرییەکانی لەسەر پێست زیاتر دەبن و مەترسی دروستبوونی چەندین گرفتی تەندروستی دروستدەکات کە مەترسیدارترینیان شێرپەنجەی پێستە.

پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی پێست لە سلێمانی دەڵێت کاتێك تیشكی خۆر بۆماوەیەکی کورت لە پێست دەدات، پەڵەی پێست دەردەکەون و دواتر نیشانەکانی وەک سووتانی پێست دروستدەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بچوكترین ده‌نگده‌ر ل كوردستانێ دكه‌ڤیته‌ پارێزگه‌ها دهۆكێ ، بزانه‌ كى چه‌؟

Lalish Duhok

به‌غدا خرابترین پایته‌ختێ جیهانێ یه‌

Lalish Duhok

هەشت زانیاری ده‌ربارەی دلى

Lalish Duhok