کرمه‌كى دەگمەن ل بالەکایەتی دئێته ديتن
رووداو – باڵەکایەتی
لەنێو ئاوێکی سازگار و روونی كوێستانە‌كانی باڵەکایەتی، جۆرە کرمێکی دەگمەن دەدۆزرێتەوە کە لەشی بە زیخ دادەپۆشێت و خەڵکی ناوچەکەش دەڵێن یەکەمجارە کرمی وا ببینن.
کرمەکە له‌نێو ئاوێكی سازگاری كوێستانه‌كانی گوندی ئاڵانه‌ی باڵه‌كایه‌تی دۆزراوەتەوە، هاونیشتمانییانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن یه‌كه‌م جاریانه ئەو زیندەوەرە لەو گۆمەدا ده‌بینن، کە خۆی به ورده زیخ رووپۆشكردووه، ئه‌گه‌رنا سپی و بچووكه.
هونه‌ر كاك ئه‌حمه‌د، هاونیشتمانیێکی گوندەکە دەڵێ “لێره ده‌یان گۆم و ئاوی دیكه هه‌ن، به‌ڵام هیچیان له‌و جۆره كرمه‌یان تێدا نییه، ئەو کرمەش ئەوساڵ لێرە دەرکەوتووە، ئەگەرنا پێشتر نەبووە”.
ئه‌و زیخه‌ی کرمەکان به‌خۆیانه‌وه نووساندووه ره‌نگاو ره‌نگه، بۆیە تاوەکو لێیان ورد نه‌بیته‌وه. نازانی زینده‌وه‌رن.
محەممەد عەبدوڵڵا، زانستی هه‌مه‌جۆریی زینده‌وه‌رانی خوێندووە، بەڵام ئەویش ئەوجۆرە کرمەی نەبینیوە و پێیان ئاشنا نییە، محەممەد دەڵێ “ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئەوە زیندەوەرێکی نوێیە و پێشتر نەناسراوە، ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان له رووی هه‌مه‌جۆری زینده‌وه‌ره‌وه به‌و جۆره كرمۆكه‌یه ده‌ناسرێت، به‌تایبه‌ت كه ئێرە سنووری ناشناڵ پاركێكی جیهانییه (ناشناڵ پارکی سەکران) و توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێن”.
بێ بوونی ئەو رووپۆشە لە ورده زیخ، کرمەکان سه‌رئاو ده‌كه‌ون. له ئاوه‌كه‌دا زینده‌وه‌ری دیكه هه‌ن، بۆیە ئەوان به‌و رووپۆشه له‌وان پارێزراوترن.
محه‌ممەد عەبدوڵا، ده‌رچووی كۆلێژی زینده‌وه‌رناسی هەروەها دەڵێ “(کرمەکە) مادده‌یه‌ك له جه‌سته‌ی خۆیه‌وه ده‌رده‌دات، كه وه‌كو چه‌مه‌نتۆ، ورده‌زیخ و به‌رد له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه‌ی، بەوشێوەیەش پارێزراوتر ده‌بێت”.
ئەو ناوچەیەی کرمەکەی لێ دەژی، دوو هه‌زار و 784 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه، ژینگه و سرووشتێكی نایابی هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
