شبكة لالش الاعلامية

چار رێنما بۆ وان خۆشتڤيێن ژ هه‌ڤ دوورن

چار رێنما بۆ وان خۆشتڤيێن ژ هه‌ڤ دوورن

ئێن ئارتى2:
ئەو خۆشەویستانەی دوورن لە یەکتر و کەم یەک دەبین زیاتر متمانە و خۆشەویستی و ڕێز لە نێوانیاندا هەیە، چونکە بەردەوام هەوڵدەدەن زیاتر گرنگی بدەن بە یەکتر و کات بۆ یەکتر تەرخان بکەن.

بەڵام ڕوودەدات ئەو دوورییە ببێتە هۆی زۆربیرکردنەوە و دروستکردنی چەند ئەگەرێک.

ماڵپەڕی ” boldsky” چەند ڕێنماییەک دەخاتە ڕوو بۆ ئەو کەسانەی لە خۆشەویستەکەیان دوورن.

-لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بە تایبەت کاتێک دوورن لە یەکتر بناغەی سەرکەوتنی پەیوەندییەکە ڕاستگۆییە، سەرەڕایی دووری پێویستە بەردەوام ڕووداوەکان وەک خۆی بۆ یەکتر باس بکەن و ڕێنمایی یەکتر بکەن.

-دووری ڕێگر نابێت لەوەی بەردەوام بن لە زیاتر ناسینی یەکتر و قبوڵکردنی هەڵەکان و دووبارە ڕاستکردنەوە و بەردەوامبوون لە پەیوەندییەکە.

-بەردەوام نیشانەیەک بدە بە خۆشەویستەکەت کە خۆشتدەوێت و دووری ڕێگری ناکات لە زیادبوونی ئەو خۆشەویستییە.

-ڕێگە مەدەن دووری ببێتە هۆی ئەوەی یادی هەندێک بۆنە پێكەوە نەکەنەوە، دەتوانن لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونی و ناردنی وێنە و نامەوە گرنگی بدەن بە یەکتر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێکهاتەیەک بۆ پاقژكرنا پێستى

Lalish Duhok

سالانە عێراقی ب ده‌هان ملیۆن دۆلاران بۆ چارەسەريێ ل دەرڤە دمه‌زێخن 

Lalish Duhok

بۆ خانمان ئاڤێ گه‌له‌ك ڤه‌خۆن 

Lalish Duhok