شبكة لالش الاعلامية

ئیبۆلا ل ئەفریقا دەرکەفت 

ئیبۆلا ل ئەفریقا دەرکەفت 

رووداو-سلێمانی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ شاڵاوی نوێی پەتای ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بووەتە هۆی مردنی 33 کەس، کە دوانیان کارمەندی تەندروستین.

رێکخراوەکە جیهانییەکە دەڵێ جەگە لە ئاماری مردووان، 43 حاڵەتی دیکەی تووشبوون هەن کە 13 یان بە پشکنینی تاقیگە سەلمێنراون.

ئەوەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکەی سەختکردووە، لە ناوچەگەلێک بڵاوبووەتەوە کە زۆنی جەنگی هێزەکانی حکومەت و هێزگەلێکی چەکداری یاخیبووە و ملیۆنێک کەسی ئاوارەشی تێدان، ئەوەش لەمپەر دەخاتە بەردەم کاری رێکخراوە مرۆییەکان و تیمە پزیشکییەکان.

لە ئامارەکانی تەندروستی جیهانیدا هاتووە کە سێ لە تووشبووەکان کارمەندی تەندروستی بوون و دوویان مردوون.

رێکخراوەکەی سەر بە یو ئێن دەڵێ ئەوان دەستیان بە هاوئاهەنگی کردووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بۆ کۆنترۆلکردنی نەخۆشییەکە.

ئیبۆلا، كه‌ جۆرێکە لە تای خوێنبه‌ربوون، له‌ مانگی دوازده‌ی ساڵی 2013 ه‌وه‌ بە چڕی رووی له‌ وڵاتانی رۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقا كردووه‌ و ماوە ماوە کۆنترۆڵدەکرێت و پاشان دەردەکەوێتەوە، ئه‌وه‌ش مردنی هەزاران کەسی لێکەوتووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زیدان دێ بته‌ راهێنەری پاریس سانجێرمان؟

Lalish Duhok

ھەکە تە بڤێن زەنگین بە تێکەلا ڤان کەسان نەکە

Lalish Duhok

چێلسی راهێنەرێ خۆ دویرئێخست

Lalish Duhok