2500 سالا بهرى نهۆ عێراق تاکە بەرهەمێنەرا بیرێ بوو
K24 – ههولێر:
شوێنەوارناسان کۆنترین پاشماوەی خواردنەوەی بیرە لە عێراق دەدۆزنەوە کە مێژووەکەی بۆ دوو هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، ئیلسا پێرۆچینی، فێرخوازی دکتۆرای بەشی خواردن و شارستانیەتی مێزۆپۆتامیا لە زانکۆی گلاسکۆ بەبەکارهێنانی پرۆسەی ” گاز کرۆماتۆگرافی ” دەریخستووە، بەر لە دوو هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر، خواردنەوەی بیرە لەناو گۆزەدا لە عێراق پێشکەشکراوە.
بەگوێرەی بە دواداچوونەکان، خواردنەوەی بیرە یەکێک بووە لە خواردنەوە بڵاوەکانی هاووڵاتیانی مێزۆپۆتامیا وعێراقیش بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی بیرە دەزانن لەو سەردەمەدا.
ئەم دۆزینەوەیە ئەوە دەردەخات، عێراق کۆنترین وڵاتە کە خواردنەوەی بیرەی بەرهەمهێناوە.
پێشتر چەند بەدواداچوونێک ئەوەیان ئاشکراکردبوو، 4 هەزار ساڵ لەمەوبەر بیرە لە عێراق بەرهەمهێندراوە، بەڵام هیچیکامیان وەک ئەم توێژینەوە تازەیە بەڵگەی پێویستیان نەخستۆتە روو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
