شبكة لالش الاعلامية

ئاژانسا نێڤ دەولەتی يا شێرپەنجێ: ژمارا حالەتێن شێرپەنجێ به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 

ئاژانسا نێڤ دەولەتی يا شێرپەنجێ: ژمارا حالەتێن شێرپەنجێ به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 

رووداو-سلێمانی

ئەمساڵ 18.1 ملیۆن حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆماردەکرێن و 9.6 ملیۆن کەسیش بە شێرپەنجە دەمرن، ئەوە بەپێی خەمڵاندنی زانستییانەی راپۆرتێکی نێودەوڵەتیی.

ئامارە نوێیەکە لەکاتێکدایە ساڵی 2012 ژمارەی تووشبووان 14.1 ملیۆن و ژمارەی مردووان بە شێرپەنجە 8.2 ملیۆن کەس بوو. دەگوترێ بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم زیادبوونەی شێرپەنجە، زیادبوونی رێژەی کەسانی بەتەمەنە لە کۆمەڵگەدا.

بەپێی ئامارەکان پێنجیەکی پیاوان و شەشیەکی خانمان لە یەکێک لە قۆناخەکانی ژیانیان تووشی شێرپەنجە دەبن.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئابووری وڵاتانیشدا، خەڵکی زیاتر روو لە شێوازی ناتەندروستانەی ژیان دەکەن، کە لە تووشبوون بە شێرپەنجە نزیکیان دەکاتەوە.

راپۆرتەکە لەلایەن (ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لە شێرپەنجە) ئامادەکراوە کە ناو بە ناو زانیاری فرێش بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە 36 جۆری شێرپەنجە لە 185 وڵاتی جیهاندا.

ئامادەکارانی راپۆرتە زانستییەکە دەڵێن ئەگەرچی ئێستا سیستمی ئامار و تۆماری شێرپەنجە لە جاران پێشکەوتووترە و بەشێک لە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە ئەوەیە، بەڵام زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەش هۆکارێکی سەرەکییە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە هۆکاری تووشبوون بە شیرپەنجە و مردن بەو نە نەخۆشییە لە 33%ی حاڵەتەکاندا یەکێکە لە سێ جۆری شێرپەنجە، کە بریتین لە شێرپەنجەکانی سییەکان، مەمک و کۆڵۆن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراق ل رێزا پێشيێ يا گه‌نده‌لترین وه‌لاتێن جیهانێ دايه‌

Lalish Duhok

24% زیانێن ئابووری یێن کارەساتێن سرووشتی زێدەبووینە

Lalish Duhok

ئاهه‌نگێن هه‌ڤژينيێ ل كوردستانێ ب رێژا %90 كێمبووينه‌

Lalish Duhok