ساخلهميا جیهانی: پیسبوونا هەوايى سالانە 600 هەزار زارۆكان دكوژت
رووداو-سلێمانی
پیسبوونی هەوا ساڵانە 600 هەزار منداڵ دەکوژێ و ژمارەیەکی زیاتریش تووشی بیرکۆڵی، قەڵەوی و هەوکردن دەکات؛ ئەوە بەپێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی کە ئەمڕۆ 29ی ئۆکتۆبەر بڵاوکراوەتەوە.
تەندروستی جیهانی داوا لە دایکان و باوکان دەکات چەندی دەکرێت هەوای نێو ماڵەکانیان خاوێن رابگرن، ئەویش بە دوورکەوتنەوە لە دووکەڵی جگەرە و دووکەڵی سووتەمەنی کە لە کەرەستەکانی چێشتلێنان و گەرمکردنەوە پەیدا دەبێت. لە دەرەوەی ماڵیش ببنە بەشێک لەو فشارەی لەسەر سیاسەتڤانان درووستدەکرێت بۆ خاوێنڕاگرتنی ژینگەی وڵات.
تێدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە راگەیێنراوێکدا دەڵێ “هەوای پیس ملیۆنان منداڵ ژەهراوی دەکات و ژیانیان وێراندەکات”.
ناوچەگەلێکی فراوانی ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بە خراپترین شێوە کەتوونەتە ژێر کاریگەریی پیسبوونی هەوا.
ئادهانۆم لە راگەیێنراوەکەیدا هەروەها دەڵێ “ئەمە هیچ بەهانەیەک هەڵناگرێ، هەموو منداڵێک مافی خۆیەتی هەوای خاوێن هەڵبمژێت بۆ ئەوەی گەشەیەکی باش بکات و تواناکانی بەگەڕبخات”.
راپۆرتەکەی تەندروستی جیهانی دەڵی 93%ی منداڵانی جیهان بە پلەی جیاواز رووبەڕوودەبن لەگەڵ هەوای پیس، کە دەرکەوتووە هۆکارێکی رێگاخۆشکەرە بۆ تووشبوون بە چەندین گرفت، لەوانە؛ هەوکردنی گوێ، شەکرە، شیرپەنجە، رەبۆ، هەوکردنی سییەکان و لوولەکانی هەوا، گەشەی مێشک و دەمار و کەمبوونەوەی پلەی زیرەکی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
