شبكة لالش الاعلامية

ماراسۆنا پایسكلان ل هەولێرێ ب رێڤه‌دچت 

ماراسۆنا پایسكلان ل هەولێرێ ب رێڤه‌دچت 

وشه‌:

بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە ماڕاسۆنێكی پایسكیلسواری لە هەولێر بەڕێوە بچێت كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پاڵپشتی دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی تشرینی دووەم، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر هاتووە، یەكەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی پایسكیلسواری هەولێر – ڕاید ئۆن! لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەڕێوە دەچێت، چالاكییەكە بە هاوبەشی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخراوە لەلایەن نووسینگەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پاڵپشتی دەكرێت.

ئاشكرا كراوە، ئەنجامدانی ئەو چالاكییە چەند ئامانجێكی لەخۆ گرتووە، بریتین لە بەهێزكردنی ژن و گەنج وەك هۆكارێك بۆ گۆڕان و پشتگیریكردنی چالاكی كۆمەڵایەتی بە بەستنەوەیان بە كەرتی تایبەت و ژینگە.

ئاماژە دراوە، لە هێڵی كۆتایی ماراسۆنەكەدا هەڵدەستین بە ئاهەنگگێڕان بە وتار و موزیكی كولتووری و تیپی هەڵپەڕكێ، هەروەها ئەو چالاكییە لە ڕۆژی 30 تشرینی دووەم لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

ماراسۆنی پایسكیلسواری لە سەعات دوو نیوی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەكات و لە تەنیشت گوڵان پارك و كۆتایی پێ دێ لە تەنیشت پاركی شار.

ئەنجامدانی ئەو ماڕاسۆنە لە كاتێكدایە بۆ یەكەمین جار لە هەرێمی كوردستان و عێراق ماڕاسۆنی پایسكیلسواری تایبەت بە ژنان دەكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زۆر لبه‌ربوونا شاشێ، شێرپەنجێ دروست دكت 

Lalish Duhok

داخوازا بانگهێشتكرنا یاریزانەكێ‌ ئێزدی بۆ ناڤ هەلبژارتیێ‌ عێراقێ‌ هاتە كرن

Lalish Duhok

دەریا رەش رەنگێ خۆ دگوهریت

Lalish Duhok