شبكة لالش الاعلامية

کێمخه‌ويا درێژخایەن هۆکارێ تۆرەبوونا بەردەوامه‌ 

کێمخه‌ويا درێژخایەن هۆکارێ تۆرەبوونا بەردەوامه‌ 
رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی ولایەتی لۆوا لە ئەمریکا رایدەگەیێن ئەو کەسانەی کەمخەون بەدرێژایی رۆژ زۆرتر تووشی هەڵچوونی دەروونی و توڕەبوون دەبن.

پزیشکە ئەمریکییەکان لە توێژینەوەیەکدا لە کاریگەری کەمخەویان لەسەر تەندروستی جەستە بەگشتی و دەرووندروستی بەتایبەتی کۆڵیوەتەوە و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی ( Experimental Psychology) بڵاوکردووەتەوە.

د. زڵاتان کریزان، پرۆفیسۆری دەروونی لە زانکۆی لۆوا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەو کەسانەی زۆرتر تووشی هەڵچوونە دەروونییەکان، توڕەبوون دەبن و زوو میزاجیان تێکدەچێ یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کەسەکە بە پێی پێویست نەخەوتووە.

توێژینەوەکە لەسەر 142 کەس ئەنجامدراوە و بەسەر دوو گروپ دابەشکراون، دوای شیکردنەوەی داتاکان پزیشکە توێژەرەکان بۆیاندەرکەوت ئەو گروپەی بەشداربووان کە کات و کواڵێتی خەویان باشبووە دەروونییان ئارامتربوو بەبەراورد بەوانەی خەویان باش نەبوو.

پسپۆرانی دەروونی زانکۆی لۆوا روونیدەکەنەوە لە کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت بۆ یادەوەری درێژخایەن و بەمەش دەرفەتێکی باش دەدات بۆ فێربوون.

لە توێژینەوەکانی پێشووتر دەرکەوتووە کەمخەوی کۆمەڵێک لێکەوتی نەخوازراو لەسەر جەستە و لایەنی دەروونی دروستدەکات، لەوانەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و خەمۆکی زیاددەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن ماستێ ب سیر

Lalish Duhok

75%ی جۆرێن برنج ب زەنیخ ژەهر بووينه‌

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك: زارۆكێن ژ نوو دايكبووى ده‌ست ب ئاخفتنێ دكن ل ده‌مێ دزگێ ده‌يكا خۆدان

Lalish Duhok