شبكة لالش الاعلامية

مفايێن خوارنا شه‌به‌شى

مفايێن خوارنا شه‌به‌شى

بيسبسى:

ئێستا وەرزی هاوینە، وەرزی خۆر و پلەی گەرمی بەرزە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا وەرزی خواردنی شوتییە، کە لەهەموو دانیشتنە هاوینەیەکاندا وەک ژەمی سەرەکی بوونی دەبێت.

یەک کوپ شوتی پارچە پارچە کراو (١٥٤ گرام) ٤٦ یەکەی گەرمی تێدایە، پرە لە ڤیتامین C و A، لەگەڵ چەندین پێکهاتەی ڕووەکی تەندروست.

ئەو هۆکارانەش کە وادەکەن زیاتر شوتی بخۆیت لە وەرزی هاویندا بریتین لە:

١-کار لەسەر شێداری جەستە دەکات، بەمەش جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، بەهۆی ئەوەی رێژەی ئاو لەشوتیدا ٪٩٢

٢- شوتی پڕە لە ڕیشاڵی خۆراکی کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت.

٣-شوتی یەکێکە لەو میوانەی کە کەمترین وزەی گەرمی تێدایە، کە تەنها ٤٦ یەکەی گەرمییە بۆ هەر(١٥٤ گرامێک)، ئەمەش کەمترە لە وزەی گەرمی یەک گێلاس

٤-شوتی بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی تێدایە وەک (پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، E، C )

٥-شوتی بڕێک لە کارۆتینەکان(بۆیە ماددەکان)ی تێدایە وەک كاروتين و ئەلیکۆبیین، کە ماددەی دژە ئۆکسانن ویارمەتی کرداری هەرس دەدەن، لاکۆبیین مەترسی توشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی کۆرسترۆڵ وپەستانی خوێن دەدات.

٦- سودی زۆر بە پێست و قژ دەگەیەنێت

٧-کرداری هەرسکردن ئاساندەکات

٨-پارێزگاری لە جومگەکان دەکات، بەهۆی بوونی ماددەی بيتا كريبتوزانسين، کە جومگەکان لە هەوکردن دەپارێزێت.

٩-وزە دەدات بەجەستە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن

١٠-یارمەتی کەم کردنەوەی گرژبونی ماسولکەکان لە دوای وەرزش دەدات، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌و شاشيێن رۆمانسیه‌تێ دكوژن

Lalish Duhok

تەرەزان مر

Lalish Duhok

“شاهجوانێ” كوردستان بجێهێلا

Lalish Duhok