شبكة لالش الاعلامية

کورده‌کێ ئێزدی ل بۆرووسیا دۆرتموند یاریێ دكت

کورده‌کێ ئێزدی ل بۆرووسیا دۆرتموند یاریێ دكت
رووداو – هەولێر

رێبەر حوسنی، یاریزانی کوردی ئێزدی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بۆ سێ وەرزی دیکە نوێکردەوە.

رێبەر لەگەڵ ماڵباتەکەی وەک پەنابەر روویکردووەتەوە ئەڵمانیا، ئەو لە ریزەکانی بۆرووسیا دۆرتموند یارییدەکات، چەند رۆژێک لەمەوبەر بەفەرمی گرێبەستەکەی بۆ سێ ساڵی دیکە نوێکردەوە و هیوایەکی زۆریش هەیە، ئەو یاریزانە لە داهاتوودا لە تیپی یەکەمی ئەو یانەیە لە خولی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگدا یاری بکات.

رێبەر حوسنی، یاریزانی دۆرتموند

حوسنی بابیر، باوکی یاریزانەکە لەلێدوانێکدا دەڵێت، شانازییەکی گەورەیە کوڕەکەم لە یەکێک لە گەورەترین تیپەکانی جیهان یارییدەکات، هیوادارم پێش ئەوەی گرێبەستەکەی کۆتاییبێت رێبەر بۆ تیپی یەکەم بانگهێشتبکرێت.

چەند یانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردووە، بەڵام بەڕێوەبەری کارەکانی رێبەر کە کەسێکی ئەڵمانییە و 25 ساڵ زیاترە لەگەڵ دۆرتموند کاردەکات هەموو گرێبەستەکانی رەتکردەوە.

رێبەر حوسنی، کوردی ئێزیدی و کاپتنی دۆرتموند

رێبەر حوسنی ئێستا لە تیپی خوار 14 ساڵانی یانەکە یارییدەکات و کاپتنی یانەکەیە، دوای تەواوکردنی تەمەنی هەژدە ساڵیش یاریزانەکە بۆ تیپەکانی دیکەی یانەکە سەردەخرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شه‌مۆ قاسم: جه‌ژنا بێلندێ دكه‌فته‌ رۆژا 7/1/2022

Lalish Duhok

فلمێ كلاسیكۆ بۆ ده‌ما حه‌فتیه‌كێ دێ ل دهۆكێ هێته‌ نیشاندان

Lalish Duhok

شاندەکی لژنا ناوچا فەیديێ یا پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌دانا بنگەهێ لالش تايێ شاریا كر 

Lalish Duhok