شبكة لالش الاعلامية

لە رۆژانێن بێنڤه‌دانێ مەترسیا تووشبوونێ ب خەمۆکيێ زۆرترە

لە رۆژانێن بێنڤه‌دانێ مەترسیا تووشبوونێ ب خەمۆکيێ زۆرترە
رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کەنساس لە ئەمریکا دەریخستووە لە رۆژانی پشوودا بەتایبەت لە وەرزی زستان مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی زیاتردەبێت.

د. ستیڤن لاردی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری دەروونی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، رۆژانی پشوو بەتایبەت ئەوانەی دەکەونە وەرزە ساردەکاندا، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە روودەدەن مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی زۆرترە، نزیکەی %30ی ئەمریکییەکان لە پشووەکانی زستاندا تووشی خەمۆکی دەبنەوە.

پرۆفیسۆرە یاریدەدەرەکەی دەروونی روونیدەکاتەوە، هۆکاری ئەم خەمۆکییەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ژیانمان، بەوپێیەی لە رۆژانی پشوودا بەشێکی خەڵکی چالاکی جەستەیی ئەنجامنادەن، خۆراکە ناتەندروستەکان بەتایبەت ئەوانەی بە شەکر دەوڵەمەندن زۆرتر دەخۆن.

پزیشکانی زانکۆی کەنساس دەڵێن، لە رۆژەپشووەکاندا زۆر خواردن، وەرزشنەکردن و خواردنەوەی بڕێکی زۆری کحول هۆکارن بۆ سەرهەڵدانی خەمۆکی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماراسۆنا پایسكلان ل هەولێرێ ب رێڤه‌دچت 

Lalish Duhok

پیسبوونا هەواى 60 هەزار کەسێن دی دێ کوژت ل سالا 2030ێ دا

Lalish Duhok

سەرۆکێ ئێكه‌تيا زه‌لامان:ئيساله‌ 41 زه‌لامان خۆ کوشتيە

Lalish Duhok