شبكة لالش الاعلامية

ل حاله‌تێ گەرمێ دا ڤان کاران بکە

ل حاله‌تێ گەرمێ دا ڤان کاران بکە

باسنيوز:
هەرچی لە وەرزی گەرمای هاوین نزیک دەبینەوە و پلەکانی گەرما روو لە زیادبوون دەکەن، ئەگەری زیاترە مرۆڤ تووشی گەرمابردوویی، یاخود گەرماژۆیی ببین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی فەرمیی (تەندروست بە)، یەکێک له نیشانەکانی گەرمابردوویی زۆربوونی پلەی گەرمای جەستەیە، واتە گەرمای جەستە زیاتر لە 104 پلەی فەرهەنهایتە، هاوکات مرۆڤی گەرمابردوو هەست بە حاڵەتی رشانەوە دەکات، گێژ دەبێت و هۆشیاریی خۆی لە دەست دەدات و تووشی ئێش و ئازاری سەر دەبێت. لە هەمان کاتدا پێستی مرۆڤ سوور هەڵدەگەڕێ و تووشی پشووتەنگی دەبێت و بە سەختیی هەناسە دەدات.

ئەگەر کەسێکی نزیکتان تووشی ئەم حاڵەتە بوو، پێویستە سەرەتا جلە زیادەکانی دابکەنێت و لە شوێنێکی فێنک راکشێت، پاشان چەند پارچە سەهۆڵ لە بن باڵ، بن ڕان، مل و لەسەر پشتی نەخۆشەکە دابنێن، تا بەم شێوەیە دەمارەکانی خوێن فێنک ببنەوە و لهئاکامدا پلەی گەرمای لەش بەخێرایی نزم ببێتەوە. ئەم شێوەیە یەکێکە لە شێوازە گرنگەکان و پێویستە بۆ رزگاربوون له حاڵەتی گەرمابردوویی بە کاری بێنن.

بەهۆی ئەوەی مرۆڤی گەرمابردوو جەستەی تووشی کەمئاوییەکی زۆر بووە و پێویستە وردەوردە ئاو و شەربەت بخواتەوە، یاخود سوود لەو میوانە وەربگرێت، کە هەڵگری رێژەیەکی زۆری ئاون، وەک (شووتی، گندۆرە، خەیار).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نابینایه‌كێ هژماره‌كا پیڤایى تۆمار كر

Lalish Duhok

كالكێ مۆزێ رووخسارى جوان دكت

Lalish Duhok

بریتانیا پۆشاكه‌كێ نوو يێ سه‌ربازی تاقیكر

Lalish Duhok