تەرەزان مر
وشه:
جۆ لارا كە ئەكتەرێكی ناوداری ئەمەریكاییە و لە فیلم و دراماكانیدا بە رۆڵی “تەرەزان” دەناسرێتەوە، ئەو فڕۆكەیەی خۆی و هاوسەرەكەی ویستوویانە گەشتی پێ بكەن، دەكەوێ و سەرجەمیان گیان لە دەست دەدەن.
پێگەی “عەرەبیە” ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، جۆ لارای ئەكتەر /58 ساڵ/ لەگەڵ هاوسەرەكەی “جۆین شامپلین” و پێنج كەسی تر، لەناو فڕۆكەیەكی بچووكدا بوون و ویستوویانە بچنە ویلایەتی فلۆریدا، بەڵام فڕۆكەكە لە دەریاچەی بێرسی پرێست لە نزیكی ویلایەتی تینیسی، كەوتووەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنیشینەكانی گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی پێگە عەرەبییەكە، ئەو رووداوەكە رۆژی شەموو بووە و تا ئێستەیش لێكۆڵینەوە لە هۆی كەوتنی فڕۆكەكە دەكرێت، بەڵام بەپێی ئەو گەڕانەی بۆ سەرنیشینەكانی فڕۆكەكە كراوە، دەركەوتووە سەرجەمیان گیانیان لە دەست داوە.
ئیدارەی فڕۆكەوانیی فیدراڵیی لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە، ئەو فڕۆكە بچووكەی كەوتووەتە خوارەوە و تێكشكاوە، لە جۆری سیسنا سی 501 بووە، ویستوویەتی بچێتە فڕۆكەخانەی بالم بیتچی نێودەوڵەتی لە فلۆریدا.
جۆ لارا كە لە ساڵی 1963 لە نیویۆرك لە دایك بووە، لە فیلم و درامانی “تەرەزان” رۆڵی سەرەكیی بینیوە، بۆیە بەو ناوەوە ناوبانگی دەركردووە. بۆ یەكەم جار نووسەری ئەمەریكایی ئیدگار رایس پۆرۆز، سیناریۆنی فیلمی تەرەزانی نووسیوە و كراوەتە فیلم بەناوی “تەرەزان لە مانهاتن”. تا ئێستە چەندان جار فلیمەكانی تەرەزان و دراماكانی پێشان دراون و چەندان ئەكتەریش رۆڵی تەرەزانیان بینیوە. جۆ لارایش یەك لەوانە كە بە تەرەزان دەناسرێتەوە.
بەپێی ئەوەی لە فیلمەكانی تەرەزاندا دەبینرێت، تەرەزان منداڵ بووە دەكەوێتە ناو دارستان و لەگەڵ گیانداراندا گۆش دەبێت، بۆیە تا گەورە دەبێت، دەتوانێ زمانی تەواوی گیاندارەكان فێر بێت و هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكات، بەپێی سیناریۆی تەرەزانیش، ئەو كەسایەتییە گەورە دەبێت ئەوجا تێكەڵ بە مرۆڤ دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
