كه‌مخه‌وی چاوان مرۆڤى ژناڤ دبه‌ت؟
وشه:
زۆربه‌ی خه‌ڵك ئێسته شه‌وان تا دره‌نگ به كار یان خوێندن یان ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه خه‌ریكن و كه‌مخه‌وی بووه‌ته په‌تایه‌كی گه‌وره له جیهان، توێژینه‌وه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌مخه‌وییه‌وه ده‌مرن زۆرتر و زیاتر ده‌بێت، له‌وانه‌یشه زۆرمان پرسیاری ئه‌وه‌مان لا دروست بێ، كه كه‌مخه‌وی چۆن ده‌بێته هۆی مردنمان و چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌مان دروست ده‌كات.
مرۆڤ هه‌میشه پێوه‌سته به‌و كاته‌ی كه له شه‌و و ڕۆژێكدا له‌به‌رده‌ستییه‌تی، كه به ژمێره‌ره‌ی كاتی ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته ناو ده‌برێت، به‌ڵام سه‌عاتی بایۆلۆجی له ناو خودی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌مه جۆرێكی تره و جیاوازه و به ته‌واوی پێوه‌سته به بوون و ژیانمانه‌وه.
سه‌عاتی بایۆلۆجی له كاتی گونجاوی خه‌وتن ڕژێنه‌كانی پشوودان و خه‌وتن ده‌رده‌كات و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌ره‌و ناچالاكی ده‌بات، به‌ڵام كاتێك ئێمه نه‌خه‌وین و به‌رده‌وام بین له سه‌یركردنی فیلم و كاركردن، ئه‌وا ئه‌و سیسته‌مه‌ی جه‌سته به ته‌واوی تێك ده‌چێ و ئه‌و سه‌عاته بایۆلۆجییه‌ی له جه‌سته‌ی هه‌مووماندا هه‌یه، كاره‌كانی لێ تێك ده‌چێ و نازانێ كه‌ی ڕژێنه‌كانی پشوودان و چالاكی و كاركردن ده‌ربدات، كێشه گه‌وره‌كه‌یش لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو سه‌لماندوویانه كه مرۆڤ كه‌م بخه‌وێ تووشی هاربوون ده‌بێ و خودی خۆی ده‌كوژێت
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری سلیپی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و زیاتر له نۆ ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی خراونه‌ته ژێر تاقیكردنه‌وه، تێیدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه مرۆڤه‌كان ئێسته زۆر كه‌متر به به‌راورد به ساڵی 2013 ده‌خه‌ون، ئه‌مه‌یش به‌هۆی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و داهات و كاركردن و شێوازی ژیان و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه هه‌یه، زانایانیش هۆشداری توند ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێ و مرۆڤ به‌ره‌و كه‌مخه‌وی زیاتر هه‌نگاو بنێت، ئه‌وا كه‌مخه‌وی ده‌بێته په‌تایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی و ژیان له ژماره‌یه‌كی بێشوماری مرۆڤ ده‌ستێنێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره جیهانییه‌كان ئێسته 45%ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی، به ده‌ست كه‌مخه‌وی ده‌ناڵێنن، له كاتێكدا هه‌ر مرۆڤێك پێویسته سێیه‌كی ته‌مه‌نی به خه‌و به‌سه‌ر ببات، ئه‌مه‌یش وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه پێویسته به زیندوومانه‌وه و چالاك مانه‌وه‌ی جه‌سته و هۆش و ژیریمان.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری كه‌مخه‌ویش زانایه‌كی ڕووسی به ناوی گاری برونه‌ر له ساڵی 1945 تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سێ گه‌وره ئه‌فسه‌ری خوێنڕێژی نازییه‌كان ئه‌نجام دا و هه‌ر سێكیانی خسته ژوورێكه‌وه و پلانی ئه‌وه‌ی دانا كه ڕێگری بكات له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ بخه‌ون، له ڕێی گازه‌وه كه ده‌یكرده ژووره‌كه‌یانه‌وه، هیچ یه‌كێكیان نه‌یده‌توانی بخه‌وێ و به به‌رده‌وامی به ئاگابوون و هیچ پێویستییه‌كی تریشیان نه‌بوو، جیا له خه‌و نه‌بێت.
له هه‌مان كات ئه‌و زانایه به وردی چاودێری دۆخی ته‌ندروستی و ده‌روونی سێ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد، له چواره‌م ڕۆژ دا جۆرێك له شێتی تووشی هه‌رسێكیان بوو و ڕۆژی 12ه‌یه‌م، یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات بێ وه‌ستان به به‌رده‌وامی هاواری كرد، له 15ه‌یه‌م ڕۆژدا یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان به كاغه‌زی ڕۆژنامه ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی داخست كه تیشكی ڕۆژی لێ ده‌هاته ژووره‌وه.
ئێسته 45%ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ست كه‌مخه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن
دواجار زاناكه بڕیاری دا كه كۆتایی به تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بهێنێت و ده‌رگه‌ی ژووره‌كه بكاته‌وه، به‌ڵام سێ گیراوه‌كه به ته‌واوی هۆش و ژیرییان له ده‌ستدا بوو و یه‌كێكیان كه‌وته خواردنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی خۆی تا گیانی له ده‌ست دا و دووه‌میشیان ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ چاره‌سه‌رێك وه‌ربگرێ و مرد، سێیه‌میان به په‌نجه‌كانی ده‌ستی خسته نێو چاوه‌كانی و ئازاری جه‌سته‌ی خۆیدا تا گیانی له ده‌ستدا، ئه‌مه‌یش ئه‌و وه‌ڵامه بوو كه زاناكه به دوایدا ده‌گه‌ڕا، به‌وه‌ی كه ئایا كه‌مخه‌وی چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه كه‌مخه‌وی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته لاواز ده‌كات و فشاری خوێن زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه و كێشی جه‌سته به خێرایی زیاد ده‌كات، ده‌بێته هۆی دروستبوونی زۆرترین هه‌وكردن له جه‌سته و لێدانی دڵ لاواز ده‌كات و یادگه‌ی مرۆڤ وێران ده‌بێ و توانای بینین كه‌م ده‌كاته‌وه، تووشبوونی مرۆڤیش به‌م نیشانانه واته مه‌رگێكی كتوپڕ و یه‌كلاكه‌ره‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
