شبكة لالش الاعلامية

چاوان دێ زانى بەرگريا ته‌ لاوازە؟

چاوان دێ زانى بەرگريا ته‌ لاوازە؟

باسنيوز:

لاوازبوونی بەرگریی جەستە بەهۆی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە جەستە و کەمیی ڤیتامینەکان دروست دەبێت و روو دەدات، خۆشبەختانە نیشانەکانی لاوازبوونی جەستە زۆر زوو له جەستە و رەواڵەتدا دەردەکەون و مرۆڤ زوو هەستی پێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، ئەو نیشانانەی لاوازبوونی بەرگریی جەستە ئاشکرا دەکەن، بریتین لە: ساردبوونی دەست و لاق و قامکەکانی دەست و لاق، زگچوونی زیاتر لە یەک حەفتە، بەرزبوونی پلەی گەرمیی جەستە، هەستیاربوونی مرۆڤ بە تیشکی خۆر، هەڵوەرینی تاڵەکانی قژ، زەردهەڵگەڕانی پێست، وشکیی چاو و ئێش و ئازاری ماسوولکەکان.

بێ گومان دوای دەرکەوتنی ئەم نیشانانە، پێویستە سەردانی دکتۆر بکەی، ۆ زانینی بەهێزکردنی جەستەت بەرامبەر نەخۆشییەکان. بەگوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕانی خۆراک، باشترین خۆراک بۆ بەهێربوونی جەستە بریتین لە: هەموو ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی C، زەنجەبیل، هەویج، سیر، بادام، چای سەوز، ئاڤاکادۆ، کیوی، ماسیی چەور، سەدەفی خۆراکی، ئاوی لیمۆ، زەردەچێوە، ئەمبە، تووی کەتان و هەموو جۆرەکانی کەلەرم، رۆبیان، سپێناخ و شوکولاتەی تاڵ و زۆربەی خۆراکەکانی تر، کە مرۆڤ لێیان سوودمەند دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاڤی راستيان لدۆر مێسی دبێژت  

Lalish Duhok

بۆ نه‌هێلانا كۆلیسترۆلێ  ڤان (7) رێكێن ب ساده‌ ب كاربینه‌

Lalish Duhok

دیاردەیەکا دى يا گەردوونی دێ روودەت

Lalish Duhok