شبكة لالش الاعلامية

فیفا دراڤه‌كێ مه‌زن دده‌ته‌ ئه‌وێن پشته‌ڤانيا ئه‌نجامدانا مۆنديال ل دوو سالان جاره‌كێ دكن 

فیفا دراڤه‌كێ مه‌زن دده‌ته‌ ئه‌وێن پشته‌ڤانيا ئه‌نجامدانا مۆنديال ل دوو سالان جاره‌كێ دكن 

رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ( فیفا)، بەڵێنێکی گەورە بە ئەندامەکانی دەدات، ئەگەر بەبڕیاری ئەنجامدانی مۆندیال لە دوو ساڵ جارێکدا رازیبن.

لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لەگەڵ هەر 211 یەکێتیی تۆپی پێی ئەندام لە فیدراسیۆنەکەدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی گۆڕانکاریکردن لە شێوازی مۆندیال و ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکە لە دوو ساڵ جارێکدا لە جێگەی چوار ساڵ، فیفا بەڵێنی هاوکاریکردنی گەورەی دارایی بە ئەندامەکانی دەدات بۆ ئەوەی بە بیرۆکەی ئەنجامدانی مۆندیال بەو شێوەیە رازیبن.

فیفا دەیەوێت لە رێگەی گۆڕانکاریکردن لە وادەی بەڕێوەچوونی مۆندیال 4.4 ملیار دۆلار بۆ فیدراسیۆنەکەی زیادبکات، لەبەرامبەر جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیەشدا ئامادەیە 19 ملیۆن یۆرۆ بداتە هەر یەکێتییەکی ئەندام لە فیفادا.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئەگەری پەسەندکردنی بیرۆکەکەدا، لە 2026ـەوە مۆندیال هەر دوو ساڵێک ئەنجامدەدرێت، 48 هەڵبژاردە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن و بەسەر 16 کۆمەڵەدا دابەشدەکرێن، بۆ هەر کۆمەڵەیەک 3 هەڵبژاردە بەشداردەبن.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دەڵێت ” ئەنجامدانی مۆندیال لە دوو ساڵ جارێکدا تەنیا یەکێکە لەو بژاردانەی کە گفتوگۆمان لەسەر داهاتووی تۆپی پێ کردووە.”

سەرۆکی فیفا زیاتر گوتی ” لەم رووانگەیەوە دەمانەوێ هەمووان بەشداری لە تۆپی پێدا بکەن، وەک لە زمانی ئیتاڵیا دەیڵێن ” لەسەر مێزەکە بەردەوام دەبین ” دەمانەوێ بە پێشنیازی هاوبەشەوە بێینەدەرەوە، ئەوەی کە ئەمڕۆ لە قسە و گفتوگۆی هەموواندا بیسترا، سوودی بۆ هەمووان دەبێت لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییەی کە بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان دەیکەین.”

ئینفاتتینۆ گوتی ” ئێمە سەیری کات و بەروارەکان بەگشتی دەکەینەوە، سەیری ئەوە دەکەین کە چۆن تۆپی پێ باشتر بکەین، هەروەها چۆن بتوانین زۆرترین کەس بەشداری پێبکەین بۆ رێکخستنی تۆپی پێ لە داهاتوودا و بۆ راکێشانی گەنجان.”

لە کۆتایی قسەکانیدا جیانی رایگەیاند ” لەم سۆنگەیەوە گفتوگۆکان بەردەوام دەبن، شرۆڤەکردنەکان بەردەوامییان دەبێ، هیوادارم بتوانین بە هەر رێگەیەک بێت بتوانین تۆپی پێ پێشبخەین، ئەمە ئەرکی سەرشانمانە کە بەرامبەر بە شەش حەوت ملیار کەس کە بەشداری لە مۆندیال ناکەن بە جیددی کار لەسەر ئەو بابەتە بکەین.”

پرسی ئەنجامدانی مۆندیال لە دوو ساڵ جارێکدا، بیرۆکەی ئارسین ڤینگەر، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی تۆپی پێیە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهاندا و دەیەوێت زۆرترین پاڵپشتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیە بەدەستبهێنێت و لە 1930ـەوە کە یەکەمجار مۆندیال ئەنجامدرا، گۆڕانکاری لە وادەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا بکات و لە جێگەی چوار ساڵ جارێک هەر دوو ساڵ جارێک مۆندیال بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەنتەرێ ڤه‌كۆلینێن بریتانی: چین دێ بیته‌ زلهێزا ئێكێ یا جیهانێ

Lalish Duhok

ل حاله‌تێ گەرمێ دا ڤان کاران بکە

Lalish Duhok

ل هه‌ر چركه‌یه‌كێ دا كه‌سه‌ك ل جیهانێ ئاواره‌ دبت

Lalish Duhok