شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ رۆژا جیهانی يا خووندنێ يه‌

ئيرۆ رۆژا جیهانی يا خووندنێ يه‌
كوردستان تى ڤى:

ئه‌مڕۆ 24-1-2022رۆژی جیهان خوێندنه‌ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 3ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2018 بە بڕیاری ژمارە 73/25 بڕیاری دا 24ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک ببێتە رۆژی جیهانیی خوێندن.
ئامانج له‌ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و رۆژه‌ جەختکردنەوەیه‌ لە رۆڵی سەرەکیی خوێندن لە بنیادنانی کۆمەڵگەکان و بەدیهێنانی یٔامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
بێ زامنکردنی خوێندنێکی باش و گشتگیر بۆ هەمووان و پتەوکردنی هەلی خوێندن وڵاتان سەرکەوتوو نابن لە بەدەستهێنانی هاوسەنگی لەنێوان هەردوو رەگەز و شکاندنی بازنەی هەژاری، هەروەها خوێندن رۆڵی گرنگی گێڕاوە لە بەدەستهێنانی یٔاشتی و گەشەپێدان و لەناوبردنی هەژاری و بەدەستهێنانی رەوشی ژیانێکی باش و گونجاو.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان، ساڵی 2007 رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی كوردستان (27%) بووە، بەڵام (10) ساڵ دواترو بە دیاریكراوی لە ساڵی 2017دا رێژەكە كەمیكردووە بۆ (21%).
ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 دەریدەخات رێژەكە گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە‌و لە 2018دا رێژەی نەخوێندەواری (21%) بووە.
ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی ئاماری وەزاتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ساڵی 2013 رێژەی نەخوێندەوارەی لە هەرێمی كوردستان (16%) بووە، واتە لەمساڵانەی دوایدا رێژەی نەخوێندەواری بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە.
نەخوێندەواری لە جیهان
بەگوێرەی نوێترین ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە جیهاندا نەخوێندەوارن گەیشتووەتە نزیكەی (800 ملیۆن) كەس.
ئامارەكان ئاماژە بەوەدەكەن، (260 ملیۆن) منداڵ لە جیهاندا ناچن بۆ قوتابخانه‌كان، ئەمە لەكاتێكدایە یەكێك لە ئامانجە نێودەوڵەتییەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی 2030، فەراهەمكردنی خوێندنی گشتگیرو باشە بۆ هەموان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کورده‌کێ ئێزدی ل بۆرووسیا دۆرتموند یاریێ دكت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلين:پۆتاسیۆم دژی جەلتا دلى و مێشکى يه‌

Lalish Duhok

دخەوچوونا چەند سەرکردێن عەرەب د کۆپیتکا ولاتێن عەرەبی دا

Lalish Duhok