كاریگەریا خوارنا شەكرێ ل سەر پيستى چى یە؟
باسنيوز:
كاتێك بەردەوام رۆژانە شەكر یاخود خۆراكی شیرین دەخۆیت، بەبێ ئەوەی بزانیت وردەوردە پێستت ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و تێكدەچێت.
پسپۆڕان سەبارەت بە خواردنی رۆژانەی خۆراكی شیرین و كاریگەرییەكانی لەسەر پێست، لە بەشی جوان ببە لە ماڵپەری (بەیتووتە) ئاشكرای دەكەن: لە كاتی وادا، جۆرێك زیپكەی سەرسپی لەسەر پێستی دموچاو دەردەكەوێ، ئەو زیپكانە بە زیپكەی چڵكی ناسراون، كە ئێش و ئازاریشیان هەیە، دەوری چاوەكانت تۆخ دەبن و لەسەر نێوچاوانت چرچ و لۆچ دەردەكەون.
بۆ پارێزگاریكردن لە پێستت، پێویستە زیادەڕۆیی نەكەی لە خواردنی خۆراكی شیرین و رۆژانە و بە بەردەوامی خۆراكی شیرین مەخۆ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی