شبكة لالش الاعلامية

كەسایەتيا خۆ ل شێوازێ ب رێڤه‌چوونێ بزانە

كەسایەتيا خۆ ل شێوازێ ب رێڤه‌چوونێ بزانە

وشه‌:

زۆر شت هەن شارەزایان كردوویانەتە بنەما بۆ دەرخستنی تایبەتمەندی و كەسایەتی مرۆڤ، لەوانە شێوازی نوستن و رەنگی چاو و رێگەی گرتنی مۆبایل و هیتریش، هاوكات دەكرێت شێوازی رۆیشتن و رێكردنت بەشێك لە تایبەتمەندی و كەسایەتیت پێشان بدات، كە رەنگە هەریەكەمان لە حاڵەتی ئاساییدا شێوازی رۆیشتنی خۆمان هەبێت.

وەك لە ماڵپەڕی “m.jagranjosh”ی بڵاو كراوەتەوە ، زانایانی دەروونناسی ئاشكرایان كردووە، هەروەها شێوازی رۆیشتن و رێكردنی مرۆڤ رێگەیەكە بۆ ئاشكراكردنی ئەوەی لە ناخیدا دەیشارێتەوە، لەوانەیش:
شێوازی رێكردنی مرۆڤ بەشێك لە ناخی ئاشكرا دەكات
*رۆیشتن بە هەروەلە، واتە خێرا رۆیشتن، تۆ كەسێكی كراوە و هەوڵدەری و ئازایەتی ئەوەت هەیە دەستپێشخەری لە شتەكاندا بكەیت و ژیانێكی دوور لە بێزاریت هەبێت.

*رۆیشتن بە خاوی وهەنگاوی كورت، تۆ كەسێكی وریا یان دوورەپەرێز و دووركەوتوویت لە بازنەی رووناك و قەرەباڵغی.

*رۆیشتنی حەساوە و بێ گرژی، تۆ كەسێكی حەزت لە ژیانە بە مەرج و سروشتی تایبەتی خۆت، تۆ هەمیشە هەست بە رەزامەندی و متمانەبەخۆت دەكەیت، چێژ لە پێوەندیكردن لەگەڵ كەسانیتر و گوێگرتن و قسەكردن لەگەڵیان دەكەیت.

*رۆیشتن بە هەنگاوی درێژ و خێرا، تۆ كەسێكی روانینێكی ئەرێنیت بۆ شتەكان هەیە و كەسایەتییەكی كێبەركێكار و ئاگرینت هەیە بەرەو بەدیهێنانی ئامانج و كارەكان، تۆ كەسێكی لۆجیكی و زیرەك و بەرهەمهێنەری، رەنگە لە رووی پێوەنییەكانەوە سارد بیت، بەڵام كەسانی تر سەرسامن پێتەوە، تۆ دەتوانی چارەسەری بۆ شتەكان بدۆزیتەوە.

*رۆیشتن بە راكێشانی قاچەكانت بەدوای خۆت، كەسێكی زۆر نیگەران یان كەسێكی رەشبین و خەمباری، ناتوانیت خۆت لە شتەكان یان بیركردنەوەی نیگەرانكەر داببڕی، لە رابردوودا دەژیت و لەگەڵ خۆت رای دەكێشیت، زۆر لەسەر شتەكان دەڕۆی و شێوازێكی نیگەرانكەرت لە پێوەندی بە كەس و شتەكان هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌شتییه‌كا ته‌مه‌ن 300 سالى ب گه‌نجینه‌یه‌كا 17 ملیار دۆلاران ڤه‌ هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

ل پاشه‌رۆژه‌كا نێزیك روبۆت دێ جهێ ڤان هه‌شت كاران گرن و پێدڤی ب مرۆڤان نابیت

Lalish Duhok

هه‌لبژارتيێ ئه‌رجه‌نتين دێ دو ياريێن هه‌ڤالينى ل گه‌ل عيراقێ وبه‌رازيل ئه‌نجام ده‌ت

Lalish Duhok