قههوهيا تهعڵ چ بسەرێ لاشێ مرۆڤى دئينت؟
باسنيوز:
پسپۆڕان و زانایانی ئەمریكی ئاشكرای دەكەن، بەیانییان جەستە بە شێوەیەكی ئاسایی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ دەردەدات، بێ گومان ئەم هۆرمۆنە پەیوەندیی بە هەستی خۆش و شادی و وزە و دڵخۆشییەوە هەیە بۆیە لە كاتی بەیانیان قاوە یاخۆد چا زۆر بە خەستی و بە تۆخی مەخۆنەوە، بۆ ئەوەی ئاستی كافایین لە جەستەدا بەرز نەبێتەوە، چونكە زۆربوونی كافایینی جەستە ئاستی ئاسایی و نۆڕماڵی كۆرتیزۆڵ تێك دەدات و جەستە بێ وزە و دڵیش خەمبار دەكات.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەكان، باشترین و گونجاوترین كات بۆ خواردنەوەی قاوە و چا كاتژمێر ٩ بەیانییە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
