لێدانا دلى دسەر 120 دا بێت رامانا چى یە؟
وشه:
زۆرجار كە نەخۆش دەچێتە لای پزیشك، چەند رێوشوێنێكی لەگەڵ دەكرێت، لەوانە پێوانی لێدانی دڵ و پلەی گەرمی لەش و پەستنانی خوێن و سەیركردنی زمان، هەموو ئەوانە یارمەتی پزیشك دەدەن بۆ وەرگرتنی بیرۆكەیەك پێوەست بە نەخۆشییەكە، دواتر بە پشكنینی تاقیگە یان تیشك و هیتریش دووپات دەكرێتەوە.
لێدانی سروشتی لە نێوان 54 بۆ 80 ترپەیە لە خولەكێكدا
د. یۆری بیلینكۆڤ، پزیشكی رووسی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و ئەندامی ئەكادیمیای زانستەكانی رووسیا دەڵێت، لێدانی دڵ لە سەرووی 120 و كەمتر لە 40، رەنگە ئاماژە بۆ نەخۆشی مەترسیدار بكەن.
روونی كردەوە، دەكرێ لەكاتی هەڵچوون و دەمارگیریدا لێدانی دڵ بۆ 110 و 120 ترپە لە خولەكێك زیاد بكات، كە ئەوە مەترسیدار نییە، بەڵام ئەگەر ئەو حاڵەتە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بەدەوام بێت، بۆ نموونە رۆژێكی تەواو، یان لە كاتی ئیسراحەتیش هەر هەبوو، ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی كێشەیەك.
ئەو پزیشكە روونی كردەوە، رەنگە پرسیار بكرێت هۆكارەكەی چییە؟، ئەوە پرسیارێكی ئاڵۆزە، چونكە رەنگە بەهۆی زیادبوونی چالاكی رژێنی دەرەقییەوە بێت، یان هەوكردنی ماسولكەی دڵ یان پەككەوتنی دڵ لە بەجێگەیاندنی فەرمانەكانی، هەروەها پێویستە وریا بین بەوەی كەمبوونەوەی لێدانی دڵ، ئەویش هەموو جارێك ئاسایی نییە، چونكە ئەگەر هاتە خوار 40 لێدان لە خولەكێك، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت و لە رێگەی ئامێری رێكخستنی لێدانی دڵەوە قەرەبووی كەمبوونەوەكە بكرێت، لەو كاتەی لێدانی سروشتی لە نێوان 54 بۆ 80 ترپەیە لە خولەكێكدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی