شبكة لالش الاعلامية

ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی پێشووی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی

ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی پێشووی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی

رووداو دیجیتاڵ:
یانەی ریال مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی یەكێك لە یاریزانەکانی پێشووی بۆ ریزەكانی دەكاتەوە، بۆ ئەوەی جێگە ماركۆ ئاسینسیۆ یاریزانی ئیسپانی بگرێتەوە كە نزیكە لە رۆیشتن لە یانەكە.
ماوەی گرێبەستی ئاسینسیۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید دوای 9 مانگی دیکە کۆتایی دێت، واتا لە 30ـی  حوزەیرانی 2023، یاریزانە ئیسپانییەکەش بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شاهانە، کە لە مێرکاتۆی هاویندا نزیکبوو لە رۆیشتن لە ریال مەدرید.
بە گوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، ریال مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی برایم دیازی یاریزانی پێشووی دەکاتەوە، کە ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانەی میلان یاری دەکات، لەگەڵ بوونی بڕگەی کڕینی ناچاریش بەرامبەر بە 22 ملیۆن یۆرۆ.
بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە، کە بەپێی گرێبەستەکەم ریال مەدرید مافی ئەوەی هەیە دیاز بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بکڕێتەوە، ئەمەش چارەسەرێکە کە یانەی مێرینگێ ئێستا بیری لێدەکاتەوە.
برایم دیاز، لە ماوەی یاریکردنی بۆ میلان، لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری لە 86 یارییدا کردووە، 12 گۆڵی تۆمارکردووە و 9 ئاسیستیشی کردووە.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتى سێ سالان چی بسەر مێشكێ مرۆڤى دا دئێت؟

Lalish Duhok

“زه‌لامێ دارووبار” ئه‌و حاله‌تێ نۆشدار حێبه‌تى كرين 

Lalish Duhok

پشتی چل سالیێ ب ڤی رەنگی گەنجاتیا خوە ب پارێزە

Lalish Duhok