شبكة لالش الاعلامية

پیڤازا سوور دژی شێرپەنجەیە

پیڤازا سوور دژی شێرپەنجەیە

رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ پیازی سوور تایبەتمەندی و پێکهاتەی کیمیایی ئەوتۆی هەن کە دەبنەهۆی کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان، بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن و مەمک.

توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی “Food Research International” بڵاوبووەتەوە، دەڵێ پیازی سوور بە دژە ئۆکسێنی (کوێرسیتین) دەوڵەمەندە کە یەکێکە لە دژە ئۆکسێنە فلاڤیونۆیدەکان، هەروەها رەنگی سرووشتیی (ئەنتۆسیانین)ی تێدایە کە هەردووکیان دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجەن.

توێژینەوەکە دەریخستووە پیازی سوور توانایەکی نایابی هەیە لە لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان، بە تایبەت شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و مەمک. ئەویش پاش ئەوەی ئەو خانە شێرپەنجەییانە وەرگیراون و لە تاقیگەدا ماددەی کوێرسیتینیان لە تەنیشتەوە رۆکراوە.

وەک توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت، پێکهاتەکانی پیازی سوور ئەو رێوشوێنانەی جەستە چالاک دەکەن کە رێگاخۆشدەکەن بۆ مردنی خۆبەخۆی ئەو خانە شێرپەنجەییانە. پیازی سوور هەروەها پەیوەستیی نێوان خانە شێرپەنجەییەکان پەکدەخات و لەمپەردەخاتە بەردەم گەشە و بڵاوبوونەوەیان.

هەنگاوی داهاتوو بریتی دەبێ لە تاقیکردنەوەی راستەوخۆی تواناکانی پیازی سوور لە جەنگی دژە شێرپەنجە، ئەویش بە تاقیکردنەوەی راستەوخۆی لەسەر مرۆڤ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان دێ زانی كەسێ بەرانبەر ده‌ره‌وان دكت؟

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك: جگاره‌ هۆکارێ ئێك ژ 10حالەتێن مرنێ يه‌

Lalish Duhok

زێدان حه‌زدكه‌ت ببیته‌ راهێنه‌رێ كیژ یانه‌یێ

Lalish Duhok