ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ.. ئه‌ڵماسێكی په‌مه‌یی به 58 ملیۆن دۆلار له زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا
وشه:
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سۆزبیز، له زیادكردنێكی ئاشكرادا ئه‌ڵماسێكی په‌مه‌یی له هۆنگ كۆنگ، به بڕی 58 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی بۆ نرخی هه‌ر عه‌یاره‌یه‌ك ئه‌ڵماس یان به‌ردێكی به‌نرخ تۆمار كرد.
كۆمپانیای سۆزیبی ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م به‌رده ده‌گمه‌نه به ناوی “ویلیامسۆن ڕۆز ستار” كه كێشی 11.15 عه‌یاره، به 453.2 ملیۆن دۆلاری هۆنگ كۆنگ فرۆشراوه كه به‌رانبه‌ر به 57.7 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه ، به‌مه‌ش بووه دووه‌م گرانترین به‌ردی به‌نرخ كه له دنیادا بفرۆشرێت.
ناسنامه‌ی ئه‌و كڕیاره براوه‌یه ئاشكرا نه‌كراوه و خه‌ڵكی شاری بۆكا راتۆنی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكایه. نرخی كۆتایی ئه‌ڵماسه‌كه زیاتر له دوو هێنده بوو له نرخی مه‌زه‌نده‌كراو كه زیادكراوه‌كه‌ی 21 ملیۆن دۆلار بوو .
ئه‌و پارچه ده‌گمه‌نه دووه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی په‌مه‌یی بوو كه تا ئێسته له زیادكردنێكی ئاشكرا فرۆشرا. ئه‌ڵماسی په‌مه‌یی ده‌گمه‌نترین به‌ردی به‌نرخه و زۆرترین خواستی له‌سه‌ره له بازاڕه‌كانی دنیادا.
ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ فرۆشتنی ئه‌ڵماسێكی په‌مه‌یی له ساڵی 2017 تۆمار كرا، كاتێك له زیادكردنێكی ئاشكرادا له هۆنگ كۆنگ به بڕی 71.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
ناوی ‘ئه‌ستێره‌ی په‌مه‌یی ویلیامسۆن’ به‌ناوی دوو ئه‌ڵماسی تری په‌مه‌یی ناو نراوه، ئه‌ستێره‌ی په‌مه‌یی CTF و ‘به‌ردی ویلیامسۆن’ كه ئه‌ڵماسێكی عه‌یار 22.6 یه، وه‌ك دیاری هاوسه‌رگیری به‌خشراوه به شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌می كۆچكردووی به‌ریتانیا له ساڵی1947 .
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی