تشرینی دووه‌م 22, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لیزا گراند:خەلکێ هەرێما کوردستانێ دكارن پشت ب نەتەوەيێن ئێكگرتى ببەستن

لیزا گراند:خەلکێ هەرێما کوردستانێ دكارن  پشت ب نەتەوەيێن ئێكگرتى ببەستنvfb fccf

ZNA- هه‌ولێر

لیزا گڕاندی رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوەستێ، لەو قەیرانەدا پشتگیری لە حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئێوەش دەتوانن پشت بە نەتەوە یەکگرتووەکان ببەستن.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سمینارێکی رێکخست سەبارەت بە پلانی فریاکەوتنی مرۆیی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی نەینەوا، بە بەشداری وەزارەتەکانی پەیوەندیدار و کونسوڵی وڵاتان و ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوە نەینەوا، پێشبینی دەکرێت سەدان هەزار کەس ئاوارەبن یاخود رووبەڕووی گیرخواردن ببنەوە و ئەوانەشی کە دەتوانن رابکەن، ئەوا هەموو سەروەت و سامانی خۆیان بەجێدەهێڵن کە ئەمەش مانای وایە لەکاتی گەیشتنییان زیاتر پشت بە هاوکارییە مرۆییەکان دەبەستن

سەبارەت بە ناوەرۆکی پلانی فریاکەوتنی مرۆیی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی نەینەوا، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان گوتی “بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسەر ئەو هاووڵاتییانەی ئاوارە دەبن، بە تایبەتی هاووڵاتییانی شاری مووسڵ، ئەم پلانە بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی و نەتەوەیەکگرتووەکان داڕێژراوە، بۆیە لێرەدا داوا لە هەموو هاوبەشەکانمان دەکەین بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی و تەکنیکی زیاتر بۆ ئەم پلانە، بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی ترسناک دەبێتەوە کە ناتوانرێت پێشی پێ بگیرێت هاوکات مامەڵە کردن لەگەڵ دەرهاوێشتەکانی زۆر گرانتر دەبێت”.

لای خۆیەوە لیزا گڕاندی رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پێی وایە ئەوەی لە موسڵ روودەدات رەنگە گەورەترین قەیرانی مرۆیی بێت و سەبارەت بەم پرسە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی “ئەو پلانەی ئەمرۆ لەلایەن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشکەش کرا، پلانێکی زۆر زیرەکانە و گشتگیرە بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی مووسڵ، هەموو سیناریۆکان دەخاتە ڕوو کە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ روودەدات ئەویش هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەتەکان دەخاتەڕوو، نەتەوەیەکگرتووەکان پێی وایە ئەوەی لە مووسڵ روودەدات رەنگە گەورەترین قەیرانی مرۆیی بێت کە لە هەموو جیهان رووبدات، بۆیەش پێویستە دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەو پلانە”.

لیزا گڕاندی ئاماژەی بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی “لەو کۆبوونەوەیەدا نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی دووپات کردەوە کە لە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوەستێت، لەو قەیرانەدا پشتگیری لە حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئێوەش دەتوانن پشت بە نەتەوەیەکگرتووەکان ببەستن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi