تشرینی دووه‌م 22, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌فین دزه‌یی: دیدارا نێچیرڤان بارزانی و سێرگه‌ی لاڤرۆڤ تایبه‌ت بوو ب بارودۆخی سیاسی و ئابووریێ ھه‌رێمێ

سه‌فین دزه‌یی: دیدارا نێچیرڤان بارزانی و سێرگه‌ی لاڤرۆڤ تایبه‌ت بوو ب بارودۆخی سیاسی و ئابووریێ ھه‌رێمێ1466691921_dizeyi

ZNA – هه‌ولێر

وته‌بێژی حکوته‌ی ھه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند دیداری ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ھه‌رێمی کوردستان.

له‌ دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامی شاندی ھه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ دیداری ئابووریی سه‌ن پترۆسبۆرگی ڕووسیا، ڕایگه‌یاند له‌ دیداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا که‌ له‌ په‌راوێزی کاره‌کانی دیداری سه‌ن پترۆسبۆرگ ئه‌نجام درا، باس له‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ھه‌رێمی کوردستان و ھاوکاریی نێوان ھه‌ردوولا کرا.

به‌ وته‌ی سه‌فین دزه‌یی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان ھه‌روه‌ھا پرسی به‌رده‌وامیی ھاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا بۆ ھێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ باس کردووه‌ و داوای ھاوکاری و ھه‌ماھه‌نگیی زیاتری کرد له‌ نێوان حکومه‌تی ھه‌ریمی کوردستان و ڕووسیا له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi