پارتی ده‌رباره‌ى روودانا تەقەکرنێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر
رووداو – هەولێر
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند ” هه‌ر بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌یه‌ك به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین و، ده‌بێت بكه‌ر و ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌م كرده‌وانه‌یش بدرێنه دادگا”.
شەوی 5-7-2016 تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کرا لە سلێمانی بەهۆیەوە پاسەوانێک برینداربوو و چەند فیشەکێکیش بەر یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی بارەگاکە کەوت.
ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی دوای رووداوەکە بە رووداوی راگەیاند ” ئەوەی جاری 30ـیەمینە تەقە لەبارەگای پارتی دەکرێت لە سنووری سلێمانی و بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی پارێزگاکەش بەرپرسیارن لە روودانی هەر رووداوێکی لەو جۆرە”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بۆ چه‌نده‌مین جاره، چه‌ند گێره‌شێو‌ێنێك به ده‌ستلەپشتدانیان له لایه‌ن له‌وان گێره‌شێوێنتر ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان له سلێمانی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه له حاڵه‌ت ده‌چێته‌ده‌ر و ده‌بێ به دیارده، بۆیه كۆی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شاری سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و ده‌سته‌كانی پشت ئه‌م بكه‌رانه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دابینكردنی ئه‌منییه‌ت بۆ كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان و باره‌گاكانی پارتیمان، هه‌ر بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌یه‌كیش به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین و، ده‌بێت بكه‌ر و ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌م كرده‌وانه بدرێنه دادگا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی