ئەسیل نوجێفی:رێ نادەین ئيران مووسلێ بکهتە ویلایەتهكا فارسی
ZNA – ههولێر
سەرکردەی هێزەکانی حەشدی نیشتمانی وتی ڕێگە نادەین ئێران موسڵ بکاتە ویلایەتێکی فارسی. ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا و سەرکردەی هێزەکانی حەشدی نیشتمانی کە هیزێکی سوننەیە و بەمەبەستی بەشداریکردن لە پروسەی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا پێکهاتووە، بۆ ڕۆژنامەی بەیانی لەندەنی ڕایگەیاندووە “ئەوان دژی بەشداریی ئەو گروپ و لایەنانەی سەربە ئیرانن لە شەری ئازادکردنەوەی موسڵدا”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، نوجیفئ ئاماژەی بەوەش داوە ئەوان و خەڵکی موسڵ ڕێگە نادەن شارەکەیان کە دووەم گەورە شاری عێراقە، ببێتە ویلایەتێکی فارسی. سەرکردەی هێزەکانی حەشدی نیشتمانی هەروەها هوشداری دا لەبارەی بەشداریی ئەو هیزانەی کە نزیکن لە ئێران لە کۆنتروڵکردنەوەی شارەکە و بە هەموو شیوەیەک دژایەتیی خۆی لەو بارەیەوە ڕاگەیاند و وتی ڕێگە لەوە دەگرین موسڵ ببێتە ویلایەتێکی سەر بە ئێران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی