كارڤهدانێن نێڤ دەولەتى بەرامبەر هێرشا میونشن
رووداو – میونشن
نزیكەی كاژێر 07:30 خولەكی ئەمشەو بەكاتی هەولێر، لە شاری میونشی هەرێمی باراڤۆی ئەڵمانیا 3 هێرشی چەكداری لە وێستگەی شەمەندەفەری گشتیی میونشن، هۆڵی ئۆڵۆمپیادی بازرگانی و لە شەقامی هاناور ورێس ئەنجامدران.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت 3 چەكدار هێرشەكەیان ئەنجامداوە، یەكێك لە چەكدارەكان لەبەردەم مۆڵەكە خۆی كوشتووە، دوو چەكدارەكەی دیكەش رایانكردووە. بەهۆی هێرشەكە تاوەكو ئێستا كوژرانی 8 كەس بەفەرمی پشتڕاستكراوەتەوە، دەشگوترێت یەكێك لە چەكدارەكان جلوبەرگی بابا نوئێڵی لەبەر بووە.
– فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا پشتگیری وڵاتەكەی بۆ ئەڵمانیا دەربڕی.
– چیك سنووری لەگەڵ ئەڵمانیا داخست.
– نەمسا ئامادەكاری پێشوەختەی گرتووەتەبەر و بڵاوە بە هێزێكی زۆری ئەمنی كراوە.
– باراك ئۆباما پشتگیری وڵاتەكەی بۆ ئەڵمانیا دەربڕی.
– قەتەر و سعودیە داوا لە هاووڵاتیانیان لە میونشن دەكەن لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.
– بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات گەشت بۆ ئەڵمانیا نەكەن.
– لە لەندەن بڵاوە بە هێزی ئەمنی كراوە و ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتی نەخوازراو دەكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی