جوگرافیناسهك: ل نەخشێ نوو يێ ناوچەيێ دا کورد دەولەتە
باسنيۆز:
پسپۆڕێكی جوگرافیای سیاسی، ئاماژە بە زۆر خاڵی گرنگ دەكات لەبارەی گۆڕانكاریی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێی وایە، لە ئایندەیەكی نزیكدا گۆڕانكاری بەرچاو لە عێراق و ناوچەكە بەڕێوەیە و دەڵێ: “نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە كراوە و تێیدا كورد دەوڵەتە و ئەمەریكا ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی نەخشەكەیە.”
د. خەلیل ئیسماعیل، پسپۆری جوگرافیای سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: “پێشبینی دەكرێت رووداوێكی بەپەلە ناوچەكە بگرێتەوە و لەبەر ئەوەش پێشبینی دەكەین لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەم ڕووداو و گۆڕانكارییە بەدی بكرێت، بە تایبەت سوننە و شیعە هەروەها نێوانی هەرێمی کوردستان و ناوەند، ئەوەش ئەوەمان پێ دەڵێ خۆمان بۆ ئەو گۆڕانكارییە ئامادە بكەین، واتە دەبێت كورد لە هەرێمی كوردستا خۆی رێك بخات و لە رێگەی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكەوە، ستراتیژییەتی خۆیان دیاری بكەن، بزانن چۆن لەگەڵ ڕووداوەكانی داهاتوودا مامەڵە دەكەن، ئەوەی لە توركیا ڕووی دا زەنگێكی زۆر گرنگە بۆ ئێمە بەوەی چاوەڕێ بكەین لە شوێنی تریش ڕوو دەدات”.
د. خەلیل گوتیشی: “رەنگە بەیانی سەركردایەتیی بەغدا بگۆڕدرێت، دەبێت بزانین چەند لە بەرژەوەندیی كور ددایە، ئەگەر لە بەرەژەوەندیی كورددا نییە چۆن دەبێت و كێ شوێنگرەوەی عەبادی دەبێت، دەبێ بە زیرەكانە لەگەڵ ڕووداوەكان هەنگاو بنێین، چونكە ناوچەكە لە گۆڕانكاریی گەورەدایە و پێشبینی زۆر گۆڕانكاریی گەورە دەكرێت”.
ئەو پسپۆڕەی جوگرافیای سیاسی دەشڵێ: “ئێستا ئەمەریكا سەرقاڵی جێبەجێكردن و داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی ناوچەكەیە، بەڵام ئەمەریكا وەك ئێمە نییە پەلە بكات، من خۆم نەخشەی نوێی ناوچەكەم ماوەیەك لەمەوبەر بینیوە و تێیدا كورد دەوڵەتە و سنوورەكەیشی دیاری كراوە، پێویستە ئێمە لای خۆمانەوە پلانێك دابنێین ئەگەر بەیانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێك بوو لەسەر دامەزرادنی دەوڵەتی كوردستان، ئێمەیش ئامادە بین و ستراتیژی خۆمان هەبێت.”
لە درێژەدا گوتیشی “سیاسەت بەرژەوەندییە و ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیری هەرێمی كورد ستان دەكات، بەرژەوەندیی ئەمەریكا لەوەدایە پشتگیریی كورد بكات، هەموو لایەك دەزانن كاتێك كاك مەسعوود بارزانی، سەردانی سعوودیای كرد، چۆن پێشوازییان لێ كرد، لەبەر ئەوەی نزیكبوونێك لە نێوان میحوەری ئەمەریكا و سعوودەا و توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ ئەمەریكا بەرژەوەندییەكانی وای لێ دەكات باشترین میللەت بۆ ئەو لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست، كورد بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی