تشرینی دووه‌م 22, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

د.عه‌رفات ستوونی:ده‌مێ راگه‌هاندنا ده‌وله‌تا كوردستانێ يه‌

د.عه‌رفات ستوونی:ده‌مێ راگه‌هاندنا ده‌وله‌تا كوردستانێ يه‌

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ4f5e4fe37733060062a82153e7f3ef24_L

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراق، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك ده‌نگی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانه‌ و پشتگیری كردنه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆبوون.

د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستوونی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، له‌ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ لێدوانێكی بۆ (باسنیوز) ڕای گه‌یاند: “ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ عێراقدا ڕووده‌دات، به‌رده‌وام ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت، كه‌سیش باسی ناكات، به‌تایبه‌تیش تائێستا ئه‌و ماف و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ كورد، باشترین به‌ڵگه‌ش مادده‌ی 140 كه‌ تایبه‌ت به‌ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانه‌، له‌ ساڵی 2007 دوا كات بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی دیاری كرابوو، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2016)ەین كه‌چی ئه‌و مادده‌یەش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌”.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق، گوتیشی: “ئێمه‌ به‌ نیازپاكی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا بووینه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ ده‌ستوور، هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌ش بوونی عێراق و جیابوونه‌وه‌ی، چونكه‌ ئه‌وان به‌ به‌ڵێنه‌كانیان پابه‌ند نه‌بوونه‌ و به‌رده‌وام دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی پلان بوونه‌، بۆیه‌ گومانی تێدا نییه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، دروست كردنی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مافی گه‌له‌كه‌مانه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ستووری عێراقیشدا ڕێگه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆ بوون دراوه‌”.

ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌: “ئه‌وه‌ی بۆ باشووری كوردستان ماوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت، بۆ پاڵپشتی كردنی بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ باشووری كوردستان، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌ن ڕێگرن له‌ به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ندێ لایه‌نی تریش هه‌وڵی دژایه‌تی كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ ویستێك له‌سه‌رووی ویستی گه‌ل نییه‌، ئێستاش كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی باشووری كوردستانه‌، ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكی مێژووییه‌، جارێكی تر دووباره‌ نابێته‌وه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi