داعش 5 تا 10 هه‌زار چه‌كدار ل مووسلێ هه‌ینه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناو موسڵ دا به “5” تا “10” هه‌زار چه‌كدار ده‌خه‌مڵێنرێت و به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پێده‌چێت له‌ناو شاری موسڵدا ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی داعش هه‌بێت.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه” به‌پێی زانیارییه‌كانیان ” 5 ” تا ” 10 ” هه‌زار چه‌كداری ڕێكخراوی داعش له شاری موسڵدابن.
له‌وباره‌یه‌وه کریستۆفەر گارڤەر، گوتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتوویه‌تی” شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌بێته هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و شاره، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل له‌و شاره‌دان و ژماره‌یان به ” 500 ” ھەزار تا ملیۆنێک كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت،بۆیه ئامانجی سەرەکی ھێزی ھاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سڤیل ده‌بێت له ئۆپراسیۆنەدا.
گوتەبێژه‌كه‌ی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسی له ئاماده‌كارییه‌كان كردوو ه و ڕایگه‌یاند” ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپراسیۆنەكه بەردەوامە و زۆربەی وڵاتانی ئەندام لەو ھاوپەیمانێتیە، به‌شدارییه‌كی كاراتر ده‌كه‌ن و ڕۆڵێكی زیاتر ده‌گێڕن لەو ئۆپراسیۆنە.
بابەتی زیاتر
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی