نیسان 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا.. بۆمبه‌ك په‌قى و 10 کەس بوونه‌ قوربانی

بەغدا.. بۆمبه‌ك په‌قى و 10 کەس بوونه‌ قوربانی

باسنيۆز:ec6c9f42776c45e09d6ed5d1b91b429a_L

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە باشووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق، 10 کەس بوونە قوربانی.

بەپێی گوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 2ـی ئابی 2016 لە بازاڕێکی میللی لە شارۆچکەی مەحمودییە لە باشووری بەغدا رووی داوە.

هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی نۆ کەسی دیکە.

ماوەیەکە رۆژانە تەقینەوە لە پارێزگای بەغدا روودەدەن و زۆرینەی تەقینەوەکانیش لە بازاڕە میللییەکان و ناوچە هەژارنشینەکان روو دەدەن.

پێشتریش تەقینەوەی بارهەڵگرێک لە بازاڕێکی گەڕەکی کەڕادە رووی دا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 150 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 200 کەسی دیکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi