ئۆباما بلێنا ژ‌ناڤبرنا داعشێ دووپات دكت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما جارێكی دیكه به‌ڵێنی له‌ناوبردنی داعشی له عێراق و سووریا دووپاتكرده‌وه.
دوای دووساڵ له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه 14 هه‌زار جار ئۆپراسیۆنی ئاسمانی له دژی داعش ئه‌نجامداوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئۆباما گوتی: له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه و به هه‌موو هێزمانه‌وه دژی داعش ده‌جه‌نگین.
له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و تاوتوێكردنی شه‌ڕی داعش ئۆباما كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی شه‌ڕی داعش كرده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی