راوێژکارێ مەکتەبا سیاسيا پارتی:ژبلى سەربەخۆبوونێ هیچ رێيهكا دى ل بەردەم دا نینە
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، جگە لە بژاردەی سەربەخۆبوونی کوردستان، چ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم کورددا هەیە؟ بۆیە بە پێویستی زانی دەستپێشخەریی بارزانی بۆ رێککەوتنی حزبەکان بە گرنگ بزانرێت.
ئەمڕۆ شەممە 6\8\2016، عارف ڕوشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بارزانی لەبارەی ئایندەی کوردستانەوە لە کۆبوونەوەی فراوانی حزبەکان قسەی خۆی کردووە و پێی گوتوون کە کوردستان داهاتووی چۆن دەبێت و ئێستاش دەستپێشخەری کردووە بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان کە دەبێت ئەم دەستپێشخەرییە بەگرنگ بزانرێت”.
ڕوونیشی کردەوە: “بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی کوردستان گرنگە، چونکە ئایندەی عێراق دیار نییە”. گوتیشی: “جگە لە سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم، هیچ رێگایەکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە، بۆیە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان کۆتایی بە کۆمەڵکوژیی کورد و ئەنفال و کیمیارباران دەهێنێت”.
عارف روشدی ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد کە بارزانی تەواو گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی، عێراقی “هیوا و پێکەوەژیان” تەنیا درووشمە و ناکرێت لەسەر ئەم عێراقەی ئێستادا هیوا هەڵبچنرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی