نیسان 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەزگه‌هێ مینا: 282 ملیۆن مەترێن دووجا يێن ئاخا کوردستانێ مینێن چاندى تێدا ماينه‌

دەزگه‌هێ مینا: 282 ملیۆن مەترێن دووجا يێن ئاخا کوردستانێ مینێن چاندى تێدا ماينه‌

باسنيۆز:105b9b546da2e36e695b554c6a980f73_L

لە پەراوێزی كۆبوونەوەی دەزگای مین و دەستەی ژینگەی هەرێمی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان بەڕێوەبەری سەرۆكی گشتیی دەزگای مین كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ساز كرد و ناوڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد.

محەمەد ئەحمەد، سەرۆكی گشتیی دەزگای مین گوتی: “ئەمرۆ بە هاوكاریی فەرمانگەی كاروباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئاژانسەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەری وڵاتان بۆ روونكردنەوەی دۆخی هەرێم کۆبووینەوە هەتا تواناكانی ئێمە بخرێتە روو.”

گوتیشی ” تاكوو ئامادەكاری بكرێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسییەكانی دوای هاتنی داعش بەهۆی ئەوەی كە بوودجەی پێویست لەبەردەستی دەزگای مین نییە تاكوو ناوچەكانی ژێر دەستی داعشیشی پاك بكرێنەوە، چونكە هەموو ناوچەكان بە بۆمبی ied چێنراون و دانیشتوانێكی زۆر كە ئاوارەن ناتوانن بگەڕێنەوە چونكە ناوچەكانیان پاك نەكراونەتەوە و دەبێ پاشماوە جەنگییەكان پاك بكرێنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بوودجە ئێمە پێویستمان بە هاوكاری هەیە لەگەڵ ئەوەی كە قەبارەی پیسبووەكە هێندە زۆرە ناتوانیت هەموو كارێك بكەین، بۆیە داوای هاوكاریمان لە هەموو نوێنەری وڵاتان كردووە، راستە هاوكارییان كردووین، بەڵام پێویستمان بە هاریكاریی زیاتر هەیە، تاكوو بە هەموو لایەك ئەو پرۆسەیە كە پاككردنەوەی ناوچەكانە بەڕێوە ببەین.”

لەبارەی لیستی هاوكارییەكان سەرۆكی دەزگای مین گوتی پێویستمان بە ڕاهێنان هەیە كە بە تەكنیكێكی زۆر تایبەت مینەكان دانراون و هەروەها داوای كەلوپەلمان كردووە، و دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ تیمەكان تاوەكو كارەكان بكەین.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی دەزگای مین گوتی: 776 میلۆن مەتر دووجا خاكی بە مین چێنراو لە كوردستان هەبووە و ئێستاش تەنها 282 ملیۆن مەتر دووجای زەوی بە مین و تەقەمەنی چێندراو ماوەتەوە و پاك نەكراوەتەوە، هەروەها ناوچەیەكی تازەمان لەگەڵ شەری داعش بۆ دروست بووە كە ناوچەی مین نین بەڵكوو زیاتر تەقەمەنی و چەكی سەربازی تێدایە، و ئێستاش مەسحی دەكەین.

لەبارەی بوودجەی پێویستیش سەرۆكی دەزگاكە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند لەگەڵ زۆری ژمارەی تیمەكانی پاكسازی ناوچە بە مین چێنراوەكان بودجەی پێویست بۆ ئەو كارە زیاتر دەبێت، لە كاتێكدا لەماوەی ساڵانی ڕابردوو وڵاتانی كۆمەك بەخش و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان 7 ملیۆن و نیو دۆلاریان پێداوین و كاروبارەكانی پێشتری خۆمان پێ ڕایی كردووە.

سەرۆكی دەزگای مین لە كوردستان روونی كردەوە ئەمساڵ 4 شەهیدیان داوە و لە ماوەی ساڵانی پێشتریشدا 14 هەزار هاووڵاتی كوردستان بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنییەكان و هەرچی گەڕانەوەی هاوڵاتیانیشە بەهۆی ئەوەی ناوچەكانیان دوای جەنگی داعش پاك نەكراونەتەوە ژمارەیەك گوند نشینی كاكەییەكان بوونەتە قوربانی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi