نیسان 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ھێزه‌كا پێشمەرگەيێ کوردێن رۆژئاڤا ل نێزیک مووسلێ جێگیربوون

ھێزه‌كا پێشمەرگەيێ کوردێن رۆژئاڤا ل نێزیک مووسلێ جێگیربوون

ZNA- هەولێر1471619909_peshmergey rojawa

ئەفسەری فەوجی دوو ملازم باھۆز لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: “ئێمە فەوجی دووی لەشکری رۆژین، لە ھێڵی پێشەوەی بەرگرین و لە چەند رۆژی رابردوودا لە گوندی قەریەتاغ ٣ شەھیدمان دا و ١٠ برینداریشمان ھەیە”.

لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ کە رۆژی ١٤/٨/٢٠١٦ ئەنجامدرا و توانرا ١٢ گوند کۆنتڕۆڵ بکرێت، ھێزێکی پێشمەرگەی کوردی رۆژئاوا لە ھێڵی پێشەوە کە دەکاتە گوندی شەنەف جێگیربوون کە مەودای نێوانیان لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە گوندی کانی حەرامی تەنیا ٢ کیلۆمەترە.

چوار رۆژ پێش ئێستا ئۆپەراسیۆنێکی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستیپێکرد و لەماوەی دوو رۆژدا ١٢ گوندییان کۆنتڕۆڵکردەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ھێزێکی پێشمەرگە لە کوردەکانی رۆژئاوا کە بە “لەشکری رۆژ” ناسراون، بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە و بەپێی زانیارییەکانیش لەم ئۆپەراسیۆنە ئەو ھێزە ٣ شەھید و ١٠ برینداری ھەبووە.

لەشکری رۆژ لە ئێستادا لە بەرزاییەکانی گوندی شەنەف جێگیربوون کە دەکاتە ھێڵی پێشەوەی بەرگری و بە دووری ٢ کیلۆمەتر لە گوندی کانی حەرامییەوە دوورە، ئەو گوندە گرووپی تیرۆریستیی داعشی تێدایە و ئەفسەرێکی ئەو لەشکرەش رایدەگەیەنێت لە ھەر جێگایەک پێویست بێت ئەوان ئامادەن بەرگری لە خاک بکەن.

ئەفسەری فەوجی دوو ملازم باھۆز لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “ئێمە وەکو لەشکرێکی کوردستانین و بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەین، بەشداری چەندین ئۆپەراسیۆنمان کردووە، وەک ئازادکردنەوەی شنگال و دەوروبەری بەنداوی مووسڵ و چیای زەرتک و ئامادەین لە ھەرجێگایەک پێویست بێت بچینە ئەوێ”.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بە ژمارەی شەھید و بریندارەکانی لەشکری رۆژ کرد کە لەماوەی ئەو دوو رۆژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بوونەتە قوربانی و لەمبارەیەوە گوتی: “ئێمە فەوجی دووی لەشکری رۆژین، لە ھێڵی پێشەوەی بەرگرین و لە چەند رۆژی رابردوودا لە گوندی قەریەتاغ ٣ شەھیدماندا و ١٠ برینداریشمان ھەیە”.

لەبارەی کاتی گەڕانەوەیان بۆ رۆژئاوا، ئەو ئەفسەرە گوتی: “لەشکری رۆژ لەشکرێکی کوردستانییە و ھەر کاتێک پێویست بوو ئامادەین بچینە شارەکانی دیکەش و ھەرکاتێکیش پێویستییان بە ئێمە نەما ئەوا دەگەڕێینەوە”.

ئەفسەرێکی دیکە لەو ھێزە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ماوەی پێنج ساڵە چەکی ھەڵگرتووە و ھیوای ئەوەشی خواست پێش ھاوڕێکانی شەھید بێت و پێی وایە خاکی کوردستان لە خوێنی ئەوان پیرۆزترە.

ئەفسەر بە پلەی نەقیب حەسەن دەروێش لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “سەرەتا دروود دەنێرم بۆ گیانی شەھیدەکانمان، ماوەی ٥ ساڵە لە لەشکری رۆژ بەرگری دەکەین و ئامادەین درێژە بە خەباتەکانمان بدەین و ھیوادارم من پێش ھاوڕێکانم شەھیدبم”.

“لەشکری رۆژ” ھێزێکی پێشمەرگەی کوردی رۆژئاوایە و سەر بە ھێزی زێرەڤانین و رۆژی ٢١-٧-٢٠١٦ رێوڕەسمی دەرچوونی خولی ١١ بۆ ٣١٨ پێشمەرگەی ئەو ھێزە، کە بە لەشکری رۆژ یان لەشکری رۆژئاوای کوردستان ناسراوە بەڕێوەچوو، تا ئێستا ژمارەی ئەو ھێزە دەگاتە ٥ ھەزار کەس.

سەر لەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٤-٨-٢٠١٦ ئۆپەراسیۆنی ھێزی پێشمەرگە دژی چەکدارانی داعش بە سەرپەرشتی فەرماندەی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان مەسعود بارزانی دەستپێکرد و لە ئەنجامدا توانییان ١٢ گوندی ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و پێدەچێت گوندی شەنەف دواخاڵی سنووری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi