مهزنترين گۆرستانا جیھانێ ل نەجەفە
k24
گەورەترین گۆڕستانی جیھان لە شاری نەجەفی شیعە نشینی باشووری عێراقە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوەكانی شەڕی دژی داعش، بەتایبەتی لە ریزەكانی حەشدی شەعبیدا، رۆژانە ژمارەی ئەو كەسانەی لەو گۆڕستانەدا دەنێژرێن لە زیادبوون دایە.
جیھاد ئەبو سیبی، مێژوونووسی گۆڕستانەكە دەڵێ ” دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر رووبەرێكی فراوانی عێراقدا گرت، ژمارەی ئەوانەی رۆژانە لێرە دەنێژرێن لە نێوان 150 بۆ 200 كەس دایە، لەكاتێكدا بە گوێرەی بەدواداچوونێكی رۆژنامەوانی پێشووتری ئاژانسی (رۆیتەرز) و بەر لە شەڕی داعش، رۆژانە 80 بۆ 120 كەس لەو شوێنە دەنێژران.
بەھۆی كەمی زەوی لەبار بۆ ناشتنی مردووەكان لەو شارە، ھەنووكە نرخی 25 مەتر زەوی لەو گۆڕستانە گەیشتووەتە 5 ملیۆن دینار، كە دەكاتە 4 ھەزار و سەد دۆلار.
رووبەری ئەو گۆڕستانەی نەجەف كە تایبەتە بە شیعەكان و مەزاری ئیمامی عەلی تێدایە، 10 كیلۆمەتر دووجایە، شیعەكانی جیھان لەھەر كوێیەك بن بۆ ناشتنی مردووەكانیان ڕوو لەو گۆرستانە دەكەن، كە گۆڕەكانی لە خشت دروست كراون و بە ئایەتەكانی قورئان رازێندراونەتەوە.
باس لەوەش دەكرێ دوای شیعەكانی عێراق، ئێرانییەكان لە ریزبەندی دووەم دێن لە ناشتنی مردووەكانیان لەو گۆڕستانە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی