حکوومەتا هەرێما کوردستانێ پرسەنامەیەکێ ئاراستەی حکوومەتا ئیتالیا دكت
باسنيۆز:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە، پرسەنامەیەک ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئیتاڵیا دەکات.
رۆژی چوارشەممە 24ـی ئابی 2016، فەلاح مەستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاندووە، کە هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی بوومەلەرزەکە دەخوازێت.
فەلاح مستەفا لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی بوومەلەرزەکە دەکات.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 24ـی ئابی 2016، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 6.3 پلەی رێختەر لە دووریی 10 کیلۆمەتر لە ناوچەی ئۆبریا لە ناوەڕاستی ئیتاڵیا و دووریی 150 کیلۆمەتر لە رۆمای پایتەختی داوە و بەپێی ئامارە سەرتاییەکان، 10 کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەیە. ئیتاڵیا لە سەرەتای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعشـەوە بۆ سەر کوردستانی باشوور، بە ناردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی